بەشداریی PAK لە کۆڕیادی دامەزرانی (پــدک)و لە ساڵڕۆژی لە داییکبوونی ڕێزدار مەسعوود بارزانی!

ئێوارەی رۆژی شەممە (2ی خەرمانانی ساڵی2719ی کوردی) هاوکات لەگەڵ 24ی ئاگووستی ساڵی2019ی زایینی له‌ شاری (ئــــــۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی نــــۆروێژ، رێوره‌سمێك به‌بۆنه‌ی ٧٣ھەمین ساڵیادی دامەزرانی (پارتی دێموکراتی کوردستان) و ھاوکات ساڵڕۆژی لە داییکبوونی ڕێزدار مەسعوود بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕێوڕەسمەکەدا ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ری چه‌ندین رێکخراو و حیزبی سیاسیی و مه‌ده‌نی کوردستانیی به‌شدار بوون.

له‌سه‌ر بانگهێشتی فەرمی لێژنەی ناوچەی نەرویجی پارتی دێموکراتی کوردستان، که‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌ڵسووڕێنه‌ری مه‌راسیمه‌که‌ بوو، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە سەرپەرشتی ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان و بە ھاوڕێیەتی ھەڤاڵان ڕێبوار ئەحمەدزادە وگـــــۆران ئەحمەدی ، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار بوون.

شایانی باسە شاندەکەی (پـــــاک) بە پێشکەش کردنی چەپکەگووڵەوە دەستخۆشی وپیرۆزباییان لە لایەنی خانەخوێ کرد و ھاوکات لە نزیکیشەوە چاویان بە بەڕێزان (ئەکرەم ساڵح)ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی22ی گەرمیانی پارتی دێموکراتی کوردستان کە لە ناوخۆوە بە سەردان ھاتبو بۆ دەرەوەی وڵات و (ئەدیب چەڵکی) نووسەر،شاعیر و کادری (پدک)کەوت و وێڕای بەخێرھاتنیان، پەیامی پیرۆزبایی (پارتی ئازادیی کوردستان)یان بە بۆنەی73ھەمین ساڵیادی دامەزرانی (پــارتی دێموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لە داییکبوونی ڕێزدار (مەسعوود بارزانی) ئاراستە کردن.
لە کۆتاییدا شاندەکەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان بە ڕێزەوە بەڕێ کران.
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
5ی خەرمانانی 2719ی کوردی
27ی ئاگۆستی2019زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *