بەشداریی PAK لە یادی هەڵەبجە لە ئاڵمان

رۆژی شەممە 16 مارسی 2019، بەبۆنەی 31 هەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە، رێورەسمێک لە لایان کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان، لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و شەهیدانی کوردستانی گەورە و سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستیپێکرد.

دوواتر پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکان بەو بۆنەیەوە پێشکەشکرا و دوواتر چەند وتار و پەیامی پێوەندیدار بەو بۆنەیەوە پێشکەشکران.
شایانی باسە، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان بەشداریی لە رێورەسمەکەدا کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی ئاڵمانیا
28ی ره‌شه‌مه‌ی2718ك
19ی مارسی2019ز
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com
www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *