بەشداریی PAK لە یادی 40ساڵی کۆچی دوایی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بارزانی لە هولەند

رۆژی شەممە 11 رەشەمەی 2718 (2مارسی 2019)، لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئەلمێری وڵاتی هولەندرێورەسمێکی بەبۆنەی40 هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ژێنێڕاڵ مستەفا بارزانی رێکخست.لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، شاندی پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرپەرشتی خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند و فریشتە یەزدانپەنا بەرپرسی کاروباری ژنان لە هولەند حەمید محەمەدی به‌رپرسی کاروباری کۆمیتەیPAK له ئامستردام و دەرووبەری و مسعود
ابراهيم زاده ئەندامی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند به‌شدارییان له رێورەسمەکەدا کرد .

و لە لایان بەڕێزان لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا دەسپێکی رێورەسمەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەتەوەی گەورەی کورد و لێدانی سروودی نه‌ته‌وه‌یی “ئه‌ی ره‌قیب” ده‌سیپێکرد.لە رێورەسمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی چوارپارچەی کوردستان و ژمارەیەك لە حیزبه‌ كوردستانی و كەسایەتیی سیاسیی تێیدا ئامادە بوو. لەم رێورەسمەدا له‌ لایان خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی چەپکە گوڵی وەفایان لەبەردەم وێنەی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، سه‌رکرده‌ی راپه‌ڕینه‌کانی بارزان، ژێنێراڵی کۆماری کوردستان، قاره‌مانی حه‌ماسه‌ی ئاراس و سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول، مسته‌فا بارزانی دانا
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
12 رەشەممەی 2718
3مارسی 2019
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *