بەشداری ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە سێمیناری ڕێکخراوی جیهانی کورد له ئاڵمان

ڕۆژی شەممە 31ی خەرمانانی ساڵی2718ی کوردی و 22ی سێپتامبری ساڵی 2018ی زایینی، سمینارێک لە لایان ڕێکخراوی جیهانی کورد لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو،.
سێمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب ” و یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان ، دەستی پێکرد.

پاشان بەرێزان کاک حوسین بەخشی و بێهرووزی ئەنساری و بێهزاد خۆشحاڵی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانی کورد ، لەسەر چۆنێیەتی دامەزران و چالاکی وسیاسەتی ئەو ڕێکخراوە چەند وتاریان پێشکێش کرد.
شایانی باسە لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی جیهانی کورد لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان PAK پێکهاتوو لە هەڤاڵان پەیمان ئاغایی و مێهران ساڵێحی ، بەشداریی لە سمینارەکەدا کرد.

.پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمان

1 ی رەزبەری 2718
23 ی سێپتامبری 2018
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>