بەشداری ئەندام و لایەنگرانیPAKله نۆروێژ لە خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کــــوردستان!

ڕۆژی شەممە4ی گه‌ڵارێزانی ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 26ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی ئیدانە و ڕسواکردنی ھێرشی داگیرکاری و دڕندانەی ڕژێمی فاشیستی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کوردستانیانی دانیشتوی وڵاتی (نۆروێژ)لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیای داگیرکەر لە شاری (ئۆسلۆ) کۆبونەوە.

بەشدار بووان بە ھەڵگرتنی پلاکاردی جۆراوجۆر و وتنەوەی بە جۆش و خرۆشی دروشم دژی ئەردۆغانی دیکتاتۆر و ڕژێمە ملھوڕەکەی، داگیرکاریی تورکیایان بە گشتی و ھێرشی (داعش)ئاسای ئەم دواییەیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی بە تووندی ئیدانە کرد.
دواتر خۆپێشاندەران بەرەو سەنتەری ناو شار درێژەیان بە خۆپێشاندانەکە دا و لە کاتی تێپەڕبوون بەبەردەم (جاسووسخانەی کۆماری سێدارەی ئێران) بۆ ماوەی چەند خوولەکێک لە دژی داگیرکەرانی (تاران)یش دروشمی تووندیان کوتەوە.
لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکە تا کۆتایی نزیکەی پێنج جار ھەر جارەو چەند تورکی فاشیست ویستیان بێ ڕێزی بە خۆپێشاندەران بکەن و ھەوڵی گێرە شێوێنیان دەدا بەڵام ھەموو جارێک لە لایەن گەنجانی خوێن گەرم و وڵاتپارێزی کوردەوە بە توندی وڵامیان دەدرایەوە و بە سەر و گوێلاک شکاویەوە ڕاو دەنران.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندام و لایەنگرانی (پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ) بە سەرپەرشتی بەشێک لە بەرپرس و ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پـــــاک لە نۆروێژ) کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان (ئیدریس کەریمی، سۆزان ئەحمەدی، مستەفا عەزیپوور ئیلامی و ڕێبوار ئەحمەدزادە) زۆر چالاکانە بە تایبەت لە کاتی تێپەڕبوون لەبەردەم جاسوسخانەی ئێران، تا کۆتایی لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
6 گه‌ڵارێزانی ساڵی 2719ی کوردی
28ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *