بەشداری شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە سێمیناری بەناوونیشانی ” پێشمەرگە ئاشتی و ژیانی پاراست”

کاتژمێر 15:00 رۆژی یەکشەممە 22 ی جۆزەردانی ساڵی 2722 ی کوردی ھاوکات لەگەڵ12ی جوونی ساڵی 2022 زایینی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاڵمان چالاکیێکی تایبەت و نمایشکردنی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و فلمێکی دیکۆمێنتاری بەناوونیشانی ” پێشمەرگە ئاشتی و ژیانی پاراست”رێکخست.

لەسەر بانگهێشتنی فەرمی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاڵمان شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان PAKلە شاری بۆخوم وڵاتی ئاڵمان کە بریتی بوون لە هاڤاڵان بیژەن زیبایی ، پەیمان ئاقایی ،حوسێن یوسفی و زاهید موحەمەدی ، ، بەشدار بوون لە چالاکیێکی تایبەت و نمایشکردنی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و فلمێکی دیکۆمێنتاری بەناوونیشانی پێشمەرگە ئاشتی و ژیانی پاراست” .
بەرنامەکە بە دەقەیەک بێدەنگی و سرودیی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و میوانەکان ووتاری خۆیان سەبارەت بە چالاکێکانی پێشمەرگە ، پێشکەشی بەشداربووان کرد. لە پاش بەرنامەکە پێشمەرگە دیرینەکان لە لایان دەزگای پێشمەرگە، خەڵات کران کە هەڤاڵ بیژەن زیبایی خەڵاتی تایبەتی خۆی لە لایان سەرپەرەشتی دەزگای پێشمەرگە ، وەرگرت.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئاڵمان
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
24 جۆزوردانی ساڵی 2722 کوردی
14 جوونی ساڵی 2022 زایینی
pak_deutschland@yahoo.de
Mobil: 00491638340509
TEL:004922116825149
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/Kurdistan-Freedom-Party-Representation-in-Europe-%D9%86%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%A6%D9%88%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE%D8%A7%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%DA%A9-109863328345465

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *