بەشداری نوێنەرایەتی سلێمانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە ڕێوڕەسمی یادی ڕاپەڕین

رۆژی دوشەممە13رەشەمەی 2717کوردی 5 مارسی 2018 زایینی کاتژمێر دوی پاش نیوەڕۆ لە لایەن ” لێژنەی ناوچەی ناوەندە ئاکادیمییەکانی پاڕتی دیموکڕاتی کوردستان” یاد و بیرەوەری راپەڕینە مەزنەکەی باشوری کوردستان کرایەوە .

لەم رێ و رەسمە دا کە بە سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ روحی بەرزی شەهیدان دەستی پێکرا چەندین چالاکی تێیدا بەڕێوە چو . چالاکییەکان بریتی بون لە فیلمێکی دیکۆمێنتاری مێژویی و دوایی پێشکەش کردنی شانۆیەک لە سەر مێژوی پێش راپەڕین تا کاتی راپەڕین و هەروەها پێشکەش کردنی چەند کۆپلە شێعر لە لایەن شاعیری هەست ناسک کاوە شێخ سەلام .
پاشان دەست کرا بە پێشکەش کردنی خەڵات بە بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و لە کۆتایی دا پێشکەش کردنی خەڵات بە خوێندکارانی زانکۆی هونەرە جوانەکان بۆ پێشکەش کردنی شانۆ . جێی ئاماژەیە هەڤاڵ ناسر قازی بەرپرسی نوێنەرایەتی پاڕتی ئازادیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا کردو پەیام و بروسکەی ئاراستەی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرد… هەروەها بانگهێشتی سەر ستێیج کرا بۆ پێشکەش کردنی خەڵاتی خوێندکاران
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی راگەیاندن
13رەشەمەی 2717کوردی
5 مارسی 2018 زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>