بەشداری کۆمیتەی رێکخستنی PAK له داگیرساندنی ئاگری نه‌ورۆز و پشتیوانی له بەرخودان عەفرین له‌ هوله‌ند

کاتژمێر 19:00 رۆژی ‌سی شەممە 30ی ڕەشەمەی 2717 کوردی (20 مارسی 2018) له‌ شاری ئارنهێمی وڵاتی هوله‌ند، رێوره‌سمی هه‌ڵکردنی ئاگری جه‌ژنی نه‌ورۆزی 2718 و پشتیوانی له بەرخودان عەفرین له‌ لایان چاند کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی و به‌ به‌شداریی کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستان وسروودی نه‌ته‌وه‌یی “ئه‌ی ره‌قیب” ده‌سیپێکرد. پاشان ئاگری نه‌ورۆز کرایه‌وه‌ و دووابه‌دووای ئه‌و په‌یامی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری ئاگری نه‌رۆزی 2718 خوێندرایه‌وه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌ندامانی کۆمیتەی رێکخستنی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستانPAK به ئاڵاى كوردستانوه به‌شداریی له داگیرساندنی ئاگری نەورۆزیان کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
1 نه‌ورۆزی 2718 کوردی
21 مارسی 2018
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>