بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی(PAK)لە ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،دا!

ڕۆژی شەممە 3ی خەرمانانی ساڵی2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 25ی8ی ساڵی2018ی زایینی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی 38ھەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) لەلایەن کۆمیتەی نۆروێژ و بەبەشداری کاک باباشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، لە وڵاتی نـــــــۆروێژ بەڕێوەچوو.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە بە پێی بانگھێشتنێکی فەرمیی، شاندێکی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ) بە سەرپەرشتی ھاوڕێ (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرس و خاتوو (سۆزان ئەحمەدی) ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی (پاک)، بە پێشکەشکردنی پەیام و چەپکەگووڵ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ئاماژە پێکراودا کرد کە زۆر بە گەرمی لە لایەن برایانی (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران)ەوە، پێشوازییان لێکرا و دواتریش بە ڕێزەوە، بەڕێکران.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
4ی خه‌رمانانی 2718
26ی ئاگۆستی 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

https://twitter.com/pak_eu

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>