بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی(PAK)لە ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،دا!

ڕۆژی شەممە 30ی خەرمانانی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 21ی 9ی ساڵی 2019ی زایینی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی 39ھەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) لەلایەن کۆمیتەی نۆروێژ و بەبەشداری کاک باباشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، لە وڵاتی نـــــــۆروێژ بەڕێوەچوو.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە بە پێی بانگھێشتنێکی فەرمیی، شاندێکی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ) پێکھاتوو لە ھەڤاڵان (ڕێبوار ئەحمەدزادە، مستەفا عەزیزپور و ئیدریس کەریمی)بە پێشکەشکردنی پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن بەڕێز مستەفا عەزیزپوور ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی نــــۆر وێژ، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ئاماژە پێکراودا کرد کە زۆر بە گەرمی لە لایەن برایانی (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران)ەوە، پێشوازییان لێکرا و دواتریش بە ڕێزەوە، بەڕێکران.
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
‎ 3ی ڕه‌زبه‌ری2719ی کوردی
25ی سێپتامبریساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *