بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی(PAK)لە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،دا!

ڕۆژی شەممە 3ی ڕەشەمەی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگە22ی 2ی ساڵی 2020ی زایینی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی41چل و یەکەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) لەلایەن کۆمیتەی نۆروێژی ئەو حیزبەوە لە وڵاتی نـــــــۆروێژ بەڕێوەچوو.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە بە پێی بانگھێشتنێکی فەرمیی لە لایەن خانەخوێوە، شاندێکی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان PAKلە وڵاتی نۆروێژ) پێکھاتوو لە ھەڤاڵان ( ئیدریس کەریمی، مستەفا عەزیزپوور و ڕێبوار ئەحمەدزادە) بە پێشکەشکردنی بروسکە و چەپکەگووڵ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ئاماژە پێکراودا کرد کە زۆر بە گەرمی لە لایەن برایانی (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران)ەوە، پێشوازییان لێکرا و دواتریش بە ڕێزەوە، بەڕێکران.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
5ی ڕەشەمەی ساڵی 2719ی کوردی
24ی 2ی ساڵی2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *