بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی(PAK) لە یادی25ی گەلاوێژ دا!

ڕۆژی شەممە 2ی خەرمانانی ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 23ی ئاگۆستی ساڵی 2019ی زایینی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی25ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) لەلایەن کۆمیتەی نۆروێژ ی حیزبی ناوبراو لە وڵاتی نـــــــۆروێژ بەڕێوەچوو.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە بە پێی بانگھێشتنێکی فەرمیی، شاندێکی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ) پێکھاتوو لە ھەڤاڵان ئیدریس کەریمی و مستەفا عەزیزپوور ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی (پاک)، بە پێشکەشکردنی بروسکە و چەپکەگووڵ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ئاماژە پێکراودا کرد کە زۆر بە گەرمی لە لایەن برایانی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە)ەوە، پێشوازییان لێکرا و دواتریش بە ڕێزەوە، بەڕێکران.
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
6ی خەرمانانی 2719ی کوردی
28ی ئاگۆستی2019زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *