بەشداری کۆمیتەی نۆروێژ ی PAK له ڕۆژی پێشمەرگەی (حدکا)

ڕۆژی شەممە 30ی سەرماوەزی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 21ی دێسەمبەری ساڵی 2019زایینی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی (حدکا) لە لایەن کۆمیتەی نۆروێژی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)ەوە، بەڕێوەچوو

ھەر بەو بۆنەیەشەوە نوێنەر و کۆمیتەی چەندین ھێز و لایەنی سیاسیی کوردستانی لەو وڵاتە بە فەرمی بانگھێشت کرابون.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی #ئازادیی کوردستان،یش لە وڵاتی نۆروێژ) بە فەرمی بانگھێشتی ڕێوڕەسمی ئاماژە پێکراو کرابون کە ھەر یەک لە بەڕێزان (مستەفا عەزیزپور،ئیدریس کەریمی و ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی(PAK) لە نــــــۆروێژ ئامادە بوون و بە پێشکەش کردنی بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگووڵ، ڕۆژی پێشمەرگەی (حدکا)یان لە ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە پیرۆز کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
5ی به‌فرانباڕی 2719ی کوردی
26ی دیسامبری2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *