بەشداری PAK له ڕۆژی پێشمەرگەی (حدکا)

ڕۆژی یەکشەممە 2ی بەفرانباری ساڵی2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 23ی دێسەمبەری ساڵی 2018ی زایینی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕێزگرتن لە 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی (حدکا) لە لایەن کۆمیتەی نۆروێژی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)ەوە، بەڕێوەچوو.
ھەر بەو بۆنەیەشەوە نوێنەر و کۆمیتەی چەندین ھێز و لایەنی سیاسیی کوردستانی لەو وڵاتە بە فەرمی بانگھێشت کرابون.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی #ئازادیی کوردستانPAK،یش لە وڵاتی نۆروێژ) بە فەرمی بانگھێشتی ڕێوڕەسمی ئاماژە پێکراو کرابون کە ھەر یەک لە بەڕێزان (ڕێبوار ئەحمەدزادە، ئیدریس کەریمی و سۆزان ئەحمەدی) بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی(پــــاک) لە نــــــۆروێژ ئامادە بوون و بە پێشکەش کردنی بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگووڵ، ڕۆژی پێشمەرگەی (حدکا)یان لە ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە پیرۆز کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژ
8ی بەفرانباری 2718
29ی دیسامبری 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://twitter.com/pak_eu
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *