بەشداری PAK لە کۆنفڕانسی هەورامان ناسی لە هەڵەبجەی شەهید

لە ڕۆژی پێنجشەمۆ 2017/4/20 بۆ ماوەی دو ڕۆژ کۆنفڕانسێکی بەپێز و جوان لە سەر ناساندنی توانا و پۆتانسییەلەکانی ناوچەی هەورامان بە هەر دو بەشی رۆژهەڵات و باشورەوە بەڕێوە چوو . لەم کۆنفڕانسە دا چەندین کەسایەتی پسپۆڕ و لێزانی کورد لە هەر دو بەشەوە وتاریان خوێندەوە و لە سەر چەمک و تەوەری سروشتی و پێگەی مێژویی و جوغڕافی ناوچەی هەورامان زانیاری باشیان گەیاندە گوێی بیسەران و بەشدار بوانی ئەم کۆنفڕانسە .

هەروەها چەندین هونەرمەندی بە توانا ئاهەنگ و هۆنراوەیان بە زاراوەی هەورامی پێشکەش بە بەشداربوان کرد . جێی ئاماژەیە هەڤاڵ ناسری قازی بەرپرسی نوێنەرایەتی پاڕتی ئازادیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کردو لە نوسراوێکی فەرمی دا پەیام و دەستخۆشی گەیاندە شاندی بەڕێوەبەری کۆنفڕانسەکە و داوای بەردەوامی و کار بۆ پەرە پێدان و برەو دان بە کەلتور و فەرهەنگ و توانای سروشتی ناوچەکانی تری کوردستان کرد .

پارتی ئازادیی کوردستان

پێوەندی سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *