بەشداریPAK له ئاکسیۆنی بۆ پشتیوانی له رۆژهەڵاتی کوردستان له ئاڵمانیا

رۆژی سێ شەممه رێکەوتی28ی خەزەڵوەری ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 19ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی له براندنبۆرگی شاری بەڕلینی وڵاتی ئاڵمانیا ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی له رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارت به سەرکوتی گەلی کورد بەڕێوه چو ،

سەرەتا به خولەکێک بێ دەنگی و سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد پاشان به دروشم دژی دەوڵەتی داگیرکەر و دەربڕینی پشتیوانی له خوشک و براکانمان له رۆژهەڵات بۆ مافەکانی خۆیان بەڕێوە چو . لەم ئاکسیۆنه داوایان له نەتەوە یه کگرتووەکان و وڵاتانی ئوروپا کرد که پێش به سەرکوتی گەلی کورد له لایان دەوڵەتی داگیرکەر بگرن و ئەو کردەوه دژه مرۆڤانەی دەوڵەتی ئێران سه رکۆنه بکەن . شایانی باسه که ئەندامان و لایەنگرانی پاڕتی ئازادیی کوردستانPAK لەم ئاکسیۆنە بەشدار بون .
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمان
28ی خەزەڵوەری ساڵی 2719ی کوردی
19ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *