بەشداریPAK له کۆنفڕانسی کورد له رۆژهەڵاتی ناوین و یادی شەهید دوکتور سولەیمان

رۆژی یەکشەممه رێکەوتی5 گه‌ڵارێزانی ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 27ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019ی زایینی، له شاری هامبورگ له وڵاتی ئاڵمانیا کۆنفڕانسێک سەبارەت به کێشەی کورد و یادێک له شەهید دوکتور سولەیمان بەڕێوە چو.

سەرەتا به خولەکێک بێ دەنگی و سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێ کرا پاشان کورته فیلمێک لە سەر کاتی شەهید بونی دوکتور سولەیمان پێشکەش کرا و پاشان وتاری پارڵمانتارێکی ئاڵمانیا پیشکەش کرا .
ئەم کۆنفڕانسه له دو پانێل پێکهاتبو.
پانێلی یەکەم هەر یەک له بەڕێزان ئیسماعیل بێشکچی و سیروان بارزانی لە سەر کورد له رۆژهەڵاتی ناوین به تێر و تەسەل باسیان کرد و هەروەها له سەر شەهید دوکتور سەعید پروک کایا ناسراو به دوکتور سولەیمان و رۆڵی له شەڕی دژ بە داعش باس کرد .
پانێلی دوهەم کورته فیلمێک له سەر کار و چالاکیەکانی دوکتور سولەیمان له کاتی شەڕی دژ بە داعش بڵاو کرایەوه . پاشان نوێنەری وڵاتی ئیسڕائیل وتارێکی پێشکەش کرد . له درێژه دا ئاندریاس بوتنا له ئاڵمانیا و نوسەرێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان به ناوی حوسێن دووزن سەبارەت به بارودۆخی کورد به گشتی و به تایبەت له سەر رۆژئاوای کوردستان قسه و باسیان کرد .
له کۆتایی دا کات درا به کەسانێک که پرسیاریان لەو بەڕێزانه هەبو . شایانی باسه لەسەر بانگێشتی فەرمی بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسکه ھەیئەتێکی پاڕتی ئازادیی کوردستان PAK بەشدار بون .
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمان
6گه‌ڵارێزانی ساڵی 2719ی کوردی
28ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *