بەڕێوەچونی سێمینارێکی تەشکیلاتی بۆ بەرپرسانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە ئۆروپا

لە چوارچێوەی گۆڕانکاری و سەر لە نوێ ڕێکخستنەوەی کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە 2ی سه‌رماوه‌زی 2720ی کوردی 22ی نۆڤەمبەری 2020ی زایین لە رێی سۆشیال مێدیاوە سێمینارێک بۆ بەرپرسانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ئەو پارتە لە ئۆروپا بەڕێوەچو.

سێمینارەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی گەلەکەمان دەستی پێکرد.
لەو سێمینارەدا کۆمەڵێک پێشنیار کە پێشتر لە لایەن ئەندامان، لایەنگران و بەرپرسانی کۆمیتەکانی پاک لە ئۆروپاوە بۆ نوێنەرایەتی ئۆروپای PAK ناردرابون گەڵاڵە کران و ڕاو بۆچوونی ئامادەبووان لە سەر پێشنیارەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
دواتر هەڤاڵانی بەشداربوو بڕیاریان دا کە کۆی بابەتەکانی پەسەندکراوی سێمینارەکە لە کۆبوونەوەی گشتیی داهاتووی PAK لە ئۆروپا بە ئاگاداری تەواوی ئەندامانی پاک بگەیەنرێ و ڕاوبۆچوونی گشت ئەندامانیش وەرگیرێ.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
3ی گه‌ڵارێزانی 2720 ی کوردی
23ی ئۆکتۆبری ساڵی2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *