بەڕێوەچونی سێمینارێکی تەشکیلاتی بۆ سەرجەم ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان

لە چوارچێوەی کار وچالاکیەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمانی پارتی ئازادیی کوردستان، کاتژمێر 20.00 ڕۆژی شەممە 15ی سەرماوەزی ساڵی 2720ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 5ی دێسامبری ساڵی 2020ی زایینی، کۆبوونەوەی ئەندامانیPAK له وڵاتی ئاڵمان لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی میدیایی زووم بە ڕێوەچوو .

کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە و لێدانی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد. پاشان هه ڤال پەیمان ئاقایی بەخێرهاتنی هه ڤالانی کرد و چوار چێوەی کۆبونەوەکەی بۆ بەشداربووان لەسەر چەند خاڵ دامەرزاند.
دواتر بەڕێز کاک ناسری قازی باسێکی چڕ و پڕی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خەباتی کورد لەو بەشە خستە ڕوو. پاشان بەڕیز شێرکۆ سەلیمی لەسەر خەباتی نەتەوەیی و بەدەوڵەتبوونی کورد و خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان وتاری خۆی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
خاڵی دووایی لەسەر کار و چالاکیەکانی ئەندامانی پاک لە ئاڵمان بوو کە هەڤاڵ بیژەن زیبایی، بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمان بە تێر و تەسەلی باسی لەسەر کرد.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که دا باسێکی چڕ له سه‌ر خاڵه پیشنیارکراوه‌کان سەبارەت بە داڕشتنەوەی چوارچێوەی تەشکیلاتی ئۆروپای پاک کرا و هه‌ڤالانی به‌شدار ڕاوبۆچوونی خۆیان خسته ڕوو.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان
17ی سەرماوەزی ساڵی 2720ی کوردی
7ی دێسامبری ساڵی 2020ی زایینی

COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
Mobil: 00491638340509
TEL:004922116825149

?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *