بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک لە دژی تاران لە دانمارک

سەعات 13:00 رۆژی پێنجشەممە 22ی رێبەندانی 271511 فێوریەی 2016، لەبەردەم کۆنسوڵخانەی تاران لە شاری کۆپنهاگنی پێتەختی وڵاتی دانیمارک، ئاکسیۆنێک لە لایان حیزبی ئەلئەهواز، لە دژی کۆماری ئیسلامیی رێکخرا.

لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی ئاکسیۆنەکە، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان بەشداریی لە ئاکسیۆنەکەدا کرد. لە ئاکسیۆنەکەدا چەندین دروشم بەرزکرابوونەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و راگرتنی پێشێلکارییەکانی دژی نەتەوەکانی ئێرانیان، کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارک
23ی رێبەندانی 2715
12ی فێورییەی 2016
pak_denmark@yahoo.com  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *