بەڕێوەچوونی سێمینارێک بۆ هەڤاڵی تێکۆشەر “شێرکۆ سەلیمی”لەسەرگرینگیی سۆشیال میدیا

لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK، ڕۆژی شەممە 26ی دێسامبری 2020ی زایینی، بەرانبەر 6ی بەفرانباری2720ی کوردی، کاتژمێر 20:00 بە کاتی ئۆروپای ناوەندی و 22:00 بە کاتی باشوری کوردستان، سێمینارێک لەسەر بابەتی “گرینگیی سۆشیال میدیا و ڕۆڵی ئەندامانی پاک لە برەودانی خەباتی نەتەوەیی لە ڕێگای سۆشیال میدیا دا” بۆ هەڤاڵی تێکۆشەر “شێرکۆ سەلیمی” بەڕێوەچوو و تێیدا بەڕێزیان لەسەر بابەتەکە وتارێکی پێشکەش کرد.

سێمینارەکە کە ئەندامانی هەموو کۆمیتەکانی ئۆروپای PAKتێیدا بەشدار بوون، سەرەتا بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و لێدانی سروودی نەتەوەیی “ئەی‌ڕەقیب” دەستیپێکرد و دواتر لە لایەن هەڤاڵ “ئەفشار ئەقدەسی” بەرپرسی ئۆروپایPAK، کورتەیەک لەسەر بابەتەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرا و دوایی بەڕێز “شێرکۆ سەلیمی” وتارەکەی خۆی پێشکەشی بەشداران کرد.
بەڕێزیان بە هێنانەوەی نموونەیەکی مێژوویی، باسیان لە داستانی شۆڕشی ئەیلول بە سەرکردایەتیی مەلا مستەفا بارزانی نەمر کرد کە بۆ دەربازبوون لە ئابلۆقەی ڕاگەیاندن کە بەسەر شۆڕش داسەپابوو، چۆن توانیان ڕۆژنامەنووسی ئەمریکایی “دانا ئادامز شمیدت” بهێننە کوردستان و لەو ڕێگایەوە دەنگی شۆڕش و گەلی کورد بگەیەننە دونیای ئازاد و باسیان لەوە کرد کە ئێستا هەرکام لە ئێمە میدیایەکین بۆ گەیاندنی دەنگی گەلەکەمان بە دونیای ئازاد.
لە درێژەدا بەڕێزیان ئاماژەیان بە چەندین بابەت و تەوەری دیکە کرد، وەکو:
-سۆشیال میدیا، چەکی بەهێزی ئێمە
-ئاور هاویشتنە ناو ماڵی داگیرکەر لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە
-ترسی داگیرکەران لە سۆشیال میدیا
-پێویستیی دیتنەوەی سەرچاوەی ڕاست لە سۆشیال میدیا
-کارکردەکانی سۆشیال میدیا
-ڕۆڵی ئەندامانی PAK لە ئۆروپا بۆ برەو دانی خەباتی نەتەوەیی لە ڕێگای سۆشیال میدیا
و خۆپاراستن لە وتەو بابەتی نەشیاو لە نێو سۆشیال میدیا دا
دواتر هەر کام لە ئەندامانیش ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان لەسەر بابەتەکە خستە بەر باس.
له کۆتاییش دا بڕیار درا کە کۆبوونەوەی لەو چەشنە وەکوو پێویستیەکی هەنووکەیی دەبێ لە داهاتووشدا درێژەی هەبێ.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
7ی بەفرانباری ساڵی 2720ی کوردی
27ی دێسامبری ساڵی 2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *