بەڕێوەچوونی سێمینارێک بە بۆنەی یادکردنەوەی30 ساڵەی تێرۆری ڕێبەری ڕەچەشکێن، شەهید سەعید یەزدانپەنا و ڕۆژی شەهیدانی پاڕتی ئازادیی کوردستان PAK

نوێنەرایەتی ئوروپای PAK بە بۆنەی یادەوەری 30 ساڵەی تێرۆرکرانی رچەشکێنی بیری سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و یەکێک لە گەورەترین ڕێبەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، شەهید سەعید یەزدانپەنا و ڕۆژی شەهیدانی پاڕتی ئازادیی کوردستان، شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە ڕێکەوتی 28ی خەرمانانی 2721ی کوردی، کاتژمێر 19:30 بە کاتی ئوروپای ناوەندی، سێمینارێکی بەربڵاوی بە بەشداری ئەندامانی ئوروپای ئەو حیزبە و لایەنگران و کەسانی سەربەخۆ ڕێکخست.

لەدەستپێکی ئەو سێمینارەدا کە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد، بەشداربووان بە هەستانەسەرپێ و خولەکێک بێدەنگی، ئەمەگ و وەفاداری خۆیان بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە سەعید یەزدانپەنا و شەهیدانی پاڕتی ئازادیی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نەتەوەکەمان نوێ کردەوە.

دەستپێکی سێمینارەکەی ئەوساڵ بە وتە بە نرخەکانی ڕێبەری سەربەخۆیی ڕۆژهەڵات، ژێنێڕاڵ حوسێن یەزدانپەنا ئاوێتە بوو.
بەڕێزیان بە ئاماژەدان بە چەند بابەتی مێژوویی و هەستیار، گرینگی ئەو ڕۆژە پیرۆزەی بۆ گەلەکەمان زیاتر شی کردەوە و دوپاتی کردەوە کە ئامانج و بیری شەهید سەعید هەموو کات روناکی ڕێگای هەموو سەربەخۆییخوازانە لە هەر کونجێکی ئەو کوردستانە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیان دا باسیان لە شانازییەکانی پاڕتی ئازادیی کوردستان کرد کە وەک هێزێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، چەندین شانازی مێژوویی بۆ هەمیشە تۆمار کردووە.
بۆ نمونە یەکخستنەوەی نەتەوەی گەورەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە و زیندوکردنەوەی جوغڕافیای راستەقینەی نەتەوەکەمان، هەڵکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە دوای کۆماری کوردستان، بەشداری ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵات لە بەرەنگاری بەرەی تاریکی داعش و ڕۆڵی لەبیرنەکراوی پێشمەرگەکانی ئەو پاڕتە لە حەماسەی مێژوویی پردێ بەشێک بوون لە سەروەرییەکانی حیزبەکەی شەهید سەعید یەزدانپەنا کە ڕێبەری سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵات بۆ ئامادەبووانی خستە ڕوو.
دوابەدوای وتەکانی جەنابی ژێنێڕاڵ یەزدانپەنا، هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی ئوروپای PAK وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووانی سێمینارەکە چەند خاڵێکی سەبارەت بەو ڕۆژە مەزنە و گرینگییەکانی هێنایە بەرباس.
دواتر میوانانی بەشدار، خاتوو نەسیم قادرپور نوسەری بواری پێشمەرگە و شەھیدان، خاتوو فەزیلە شۆڕش بەرپرسی یەکێتی ئافرەتان، بەڕێز لەتیف عومەر نوسەرو شاعیر، به‌ڕێز حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەر و مافناس، بەڕێزئاشتی گەرمیانی هونەرمەندی شێوەکار، هەر کام بە پێشکەش کردنی وتار یان هۆنراوە یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز ڕاگرت.
لە درێژەدا تیپی موسیقای هێزی خۆشەوی خەلیل چەند سروودێکیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سێمینارەکەیان زیاتر ڕازاندەوە.
هەروەها هەر کام لە فەرماندە ئەردەڵان خوسرەوی و فەرماندە ڕێباز شەریفی میوانانی دیکەی ڕێوڕەسمەکە بوون و سەبارەت بەو ڕۆژە چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.
سەرچاوەی هەواڵ و ڕاگه‌یاندنی
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
30ی خه‌رمانانی ساڵی 2721ی کوردی
21ی سێپتامبری ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
Mobil:0031685543638
https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *