بەڕێوەچوونی شەو ئاهەنگێک بەبۆنەی یادەکانی ئازار و نەورۆز له هۆڵەند

کاتژمێر 18:00  رۆژی هەینی 2 گوڵانی 2717 (21 ئاپریلی 2017) بەبۆنەی یادەکانی ئازار و نەورۆز له شاری ئاڕنهێم له وڵاتی هۆڵەند رێورەسمێک له لایان ماڵی کورد و رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان بەڕێوەچوو.

شەو ئاهەنگەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستانی گەورە دەستیپێکرد. پاشان پەیامی ماڵی کورد و رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان لە لایان خاتوو چیمەن نەقشبەندی پێشکەش کرا.
هەر لە رێورەسمەکەدا چیمەن نەقشبەندی چەپکەگوڵی  رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان -نینا پێشکەش بە خاتوو سۆزان بەر پەرسی ماڵی کورد کرد. کۆتایی رێورەسمەکە بە ئاهەنگ و شادیی و هەڵپەرکی  ئامادبووان کۆتاییهات.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا
ماڵی کورد
3 گوڵانی 2717
23 ئاپریلی 2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>