بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی کۆمیتەکانی رێکخستنیPAKلە ئوروپا

ڕۆژی شەممە7ی پووشپەڕی 2720ی کوردیی رێکەوتی 27ی6ی ساڵی 2020ی زایینی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کردنی چالاکیەکانی کۆمیتەکانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتانی ئوروپایی،کۆبونەوەیەک بەڕێوە چوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سرودی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب) و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان، دەستی پێکرد.

دواتر ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی (نوێنەرایەتی ئوروپایPAK) و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی (پارتی ئازادیی کوردستان) وێڕای بەخێرھێنانی ئامادەبووان، بە کورتی باسی لە چالاکییەکانی ڕابردوی کۆمیتەکانی PAKلە ئوروپا کرد و خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی خستنە ڕوو و ھاوکات پێشنیاری چەند کار و چالاکیشی بۆ داھاتوو کرد.
لە بەشی دووھەمی کۆبونەوەکەدا ھەر کام لە بەرپرس و نوێنەری کۆمیتەکان، وێڕای باسێکی کورت لە کار و چالاکیی کۆمیتەکانیان و گەنگەشەی خاڵە پێشنیارکراوەکانی (نوێنەرایەتی ئوروپا)کۆمەڵێک بابەت و پێشناری بەکەڵکیان خستەبەرباس و لێکدانەوە. هەرکام لە هەڤاڵان بە وزە و باوەڕبەخۆبوونەوە، ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.
لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا و دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوەیەکی تێروتەسەل، چەند بابەتی گرینگ بڕیاریان لەسەر درا.

شایانی باسە کە نوێنەری ھەر کام لە کۆمیتەکانی: #ھولەند، #ئاڵمان، # ئوتریش، #بێلژیک، #ئینگلستان، #سوئێد، #نۆروێژ #یۆنان لە کۆبونەوەی ئاماژە پێکراودا ئامادە بوون.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
8پووشپه‌ڕی 2720 كوردیی
28 ی ژووئەنی2020 زایینیی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
🆔https://t.me/PAKeurope
🌐www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *