بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ هەموو ئەندامانی ئۆروپای PAK

لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان، ڕۆژی شەممە 9ی ڕەشەمەی2720ی کوردی بەرانبەر 27ی فێبریەی2021 ، کاتژمێر 19:00 بە کاتی ئۆروپای ناوەندی و 18:00 به کاتی بریتانیا و 21:00 بە کاتی باشوری کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەسەر بابەتی ڕەخنە و پێشنیاری ئەندامان بۆ دەستنیشان کردنی نەخشەڕێگای داهاتووی نوێنەرایەتیی ئۆروپا، لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکە کە ئەندامانی هەموو کۆمیتەکانی ئۆروپای پاک تێیدا بەشدار بوون، سەرەتا بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و لێدانی سروودی نەتەوەیی “ئەی‌ڕەقیب” دەستیپێکرد و دواتر لە لایەن بەڕێز “ئەفشار ئەقدەسی” بەرپرسی نوێنەرایەتی ئۆروپای PAK، کورتەیەک لەسەر بابەتەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

دواتر ئەندامانی بەشدار، ڕەخنە و پێشنیار و ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان پێشکەش کرد و هەرکام بە جیا قسە و گفتوگۆی لەسەر کرا.

لە کۆتایی دا جەخت دەکەینەوە کە نوێنەرایەتیی ئۆروپای PAK هەموو کات بە دڵێکی فراوان چاوەڕوانی هەر چەشنە ڕەخنە و پێشنیار لە لەیەن هەموو ئەندامانەوەیەو بڕوای پتەوی بە کاری هاوبەش هەیە بۆ بەرەوپێشچوون و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی نەتەوەییمان.

سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
11ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 2720ی کوردی
1ی مارسی ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *