بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی پرسی راگەیاندن

بە مەبەستی شڕۆڤە و هەڵسەنگاندنی بواری ڕاگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 15ی پووشپەڕی 2720ی کوردیی، رێکەوتی 5ی جوولای 2020ی زایینی، بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بەپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای PAKکۆبونەوەیەکی گشتیی نوێنەرایەتی ئوروپا، بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بە کورتی باسێکی لەسەر ڕاگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە ڕابردو و ئێستادا کرد و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خستنە ڕوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا تێکڕای ئامادەبووان و هەر کەس بە نۆبەی خۆی سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان لەو پێوەندیەدا پێشکەش کرد.
لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا، کۆبەندێکی گشتیی لە کۆی گفتوگۆکان کرا و چەند خاڵ و بابەتی پێوەندیدار بە بواری ڕاگەیاندن پەسند کران.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
18پووشپه‌ڕی 2720 كوردیی
8 ی جوولای2020 زایینیی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
🆔https://t.me/PAKeurope
🌐www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *