بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لەسەر بابەتی پێداچوونەوە بە بەشێک لە بڕگەکانی مانیفێستی نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK

لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان، ڕۆژی سێ‌شەممە 23ی مارسی2021 بەرانبەر3ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، کاتژمێر 20:00 بە کاتی ئۆروپای ناوەندی، لەسەر پێشنیاری بەشێک لە هەڤاڵانی ئۆروپای PAK کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا. ئەو کۆبوونەوەیە بەمەبەستی پێداچوونەوە بوو بە چەند بڕگەیەکی مانیفێستی نوێنەرایەتیی ئۆروپا.

کۆبوونەوەکە سەرەتا بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و لێدانی سروودی نەتەوەیی “ئەی‌ڕەقیب” دەستیپێکرد و دواتر لە لایەن هەڤاڵا “ئەفشار ئەقدەسی”  ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK، کورتەیەک لەسەر بابەتەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا تێبینی و پێشنیاری بەشێک لە ئەندامان کە پێشتر بە نووسراوی فەرمی بۆ کۆمیتەکانیان ناردبوو لەسەر چەند بڕگەیەکی مانیفێستی نوێنەرایەتیی ئۆروپا خوێندرانەوەو دواتر خرانە بەر باس و قسەکردن و هەرکام لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان دەربڕی و هەر بابەتەی بە جیا قسە و گفتوگۆی لەسەر کرا.

هەر وەک پێشتریش ئاماژەی پێکراوە هەرکام لە ئەندامانی ئۆروپای PAK دەتوانن هەموو کات هەر چەشنە تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەیەکی کە لە مانیفێستی ئۆروپایان هەیە لە ڕێگای نووسراوە بۆ کۆمیتەکانی خۆیانی بنێرن تا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بخرێتە بەرباس.
نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپای
5ی خاکەلێوەی ساڵی 2721ی کوردی
25ی مارسی ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *