بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەندامانی PAK لە کۆڵن

رۆژی شەممە 11 ڕەشەمەی 2718 کوردی 2 مارسی 2019 لە شاری کۆڵن وڵاتی ئاڵمانیا کۆبوونەوەی بەشێک لە ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئامادەبوونی ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای PAK بەڕێوەچوو.سەرەتا هەڤاڵ مێهران ساڵێحی سەرجەم ئەندامانی PAKبەخێرهاتن کرد.

کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ بەرزڕارگرتنی یادی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و دوواتر لێدانی سروودی ئەی رەقیب دەستیپێکرد.
پاشان هەڤاڵ بیژەن زیبایی بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئاڵمان، وێڕای بەخێرهێنانی هەڤاڵان، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
دوواتر هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی نوێنەرایەی ئورووپای PAK، بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارووبارەکانی کۆمیتەکانی ئورووپا بەگشتی و کۆمیتەی ئاڵمان بەتایبەتی، چەند پێشنیارێکی ئاڕاستەی هەڤاڵانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە کرد.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا باسێکی چڕ لەسەر خاڵە پێشنیارکراوەکان کرا و هەڤاڵانی بەشدار ڕا و رەخنەی خۆیان خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، بە تێکڕای دەنگی هەڤاڵان، جه ند کەسێک بۆ بەڕێوەبردنی چەند بەشێک لە کۆمیتەی ئاڵمان دەستنیشانکران و داوا  لە هەموو لایەک دەکەین بۆ هەر کارێکی پێویست، پێوەندیی بەم هەڤاڵانەوە بکەن:
پەیمان ئاغایی بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK لەگەڵ هێزەسیاسێکانی  کوردستان لە شاری کۆڵن: بە ژمارە تەلەیفونی 015229940247 دەتوانن پێوەندی بگرن.
مێهران ساڵێحی بەرپرسی کۆمیتەی شاری کۆڵن :بەم ژمارە تەلەیفۆ نەی خوارەوە پێوەندی بکەن (01742491022)
پاش چه ند کاتژمیریککۆبوونەوەکه به سه رکوتویی کوتاهی پی هات,
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی ئاڵمانیا
13 ڕەشەمەی 2718
4 مارسی 2019
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com
www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *