“بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆرووپای PAK”

ڕێکەوتی 14خەرمانانی 2720 واتە 5سێپتامبری 2020 لەلایەن نوێنەرایەتی ئۆرووپای پارتی ئازادیی کوردستان PAKکۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ئەندامانی ئۆرووپای ئەو پارتە ڕێکخرا.
کۆبوونەوەکە کە بە شێوەی ئینتێرنێتی بەڕێوەچوو، لە سەرەتادا و وەک هەمیشە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە و لێدانی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە چەند خاڵ و تەوەرێکی گرینگی لەخۆ گرتبوو و تێیدا چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کارەکانی پاک لە ئۆرووپا و ئەرکەکانی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبە بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بە ناوەند و حیزب و ڕێکخراوە ئۆرووپاییەکان گەنگەشە کرا.
لە دەستپێکدا و بە مەبەستی زیاتر تێگەیاندنی ئەندامان، بەشێک لە مانیفێستی پارتی ئازادیی کوردستان پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکەمی حیزب و چەند تەوەری گرینگی دیکە لەژێر ناونیشانی “کورتەیەک سەبارەت بە کورد و کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان” خرایە بەر باس و گفتوگۆو لە لایەن هەڤاڵانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و بڕیاردرا دوای ئامادەکردن و چاپی، بەسەر کۆمیتەکان دا دابەش بکرێ و ئەندامانی پاک لە ئۆرووپا بتوانن کەڵکی پێویستی لێ وەربگرن.
دوا بە دوای وی هەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK بە شێنەیی باسی لە کارەکانی نوێنەرایەتی ئۆرووپا و کۆمیتەکانی پاک لە وڵاتانی ئۆرووپایی کرد و هەڵسەنگاندنێکی ڕیشەیی لە کار و چالاکیەکانی ئەو ئۆرگانانە پێشکەشی ئامادەبووان کرد و ڕێکارەکانی پێشکەوتن و گەشەکردنی حیزبی لەسەر ئاستی ئۆرووپا بۆ ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆمیتەکان ڕوون کردەوە.
هەڤاڵا ئەفشار لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە ڕێکارە نوێیەکانی وەرگرتنی ئەندام و کاری تەشکیلاتی و ڕێکخراوەیی بۆ ئەندامان کرد و بەرچاوڕوونی پێویستی لەمەڕ چۆنیەتی دابەش کردنی ڕۆڵ و پێگەی ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان لە داهاتوودا پێشکەش کرد.
دواتر هەڤاڵا خەلیل نادری گوتەبێژی سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان کە وەک میوان بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوون، بابەتە هەنووکەییەکانی مەیدانی خەباتی ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردن و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیانی بۆ ئەندامان شی کردەوە و باسی لە گرفت و کێشەکانی بەردەم نەتەوەکەمان و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەریان دا کرد.
جەنابیان هەروها ڕایگەیاند کە پارتی ئازادیی کوردستان لە گەشەکەردنی بەردەوام دایە و بە نیسبەت ساڵەکانی پێشوو حیزب بەرەوپێشچوونێکی فراوانی بەخۆیەوە دیوەو ئاماژەی بەوە کرد کە ئاییندەیەکی گەش چاوەڕوانی پارتی ئازادیی کوردستان دەکا.
دواتر ئەندامانی حازر، ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان لە سەر کۆی بابەتەکان خستە ڕوو و لە لایەن بەرپرسانەوە وەڵامی پرسیارەکان درانەوە و بڕیار درا ڕەخنە و پێشنیارەکانیان لە ڕێگای نووسراوە و بە فەرمی، بە مەبەستی تاوتوێکردن بۆ ئۆرگانەکانی سەرووی خۆیان بنێرن.
لە کۆتاییشدا بڕیار درا کە ئەندامانی ئۆرووپایPAK ڕۆژی 25 ئەم مانگە، واتە ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمە مەزنەکەی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، وەک بۆنەیەکی گرینگی نەتەوەیی یاد بکەنەوەو خواست و ویستی نەتەوەکەمان زیاتر بە ڕای گشتی ئۆرووپاییەکان بناسێنن.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
15ی خەرمانانی ساڵی 2719ی کوردی
6ی سێپتامبری ساڵی2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
🆔https://t.me/PAKeurope
🌐www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *