بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی تەشکیلاتی بۆ سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەکانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە ئۆروپا

لە چوارچێوەی کار وچالاکیەکانی نوێنەرایەتی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستانPAK، کاتژمێر 20:00 ڕۆژی شەممە 22ی سەرماوەزی ساڵی 2720ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 12ی دێسامبری ساڵی 2020ی زایینی، کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمیتەکانی پاک له ئۆروپا لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی میدیایی زووم بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە و لێدانی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد.
دەستوری کاری کۆبوونەوەکە سەبارەت بو بە گۆڕانکاری و سەر لە نوێ ڕێکخستنەوەی قەوارەی تەشکیلاتیی نوێنەرایەتی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەدا کۆمەڵێک پێشنیار کە پێشتر لەلایەن ئەندامان، لایەنگران و بەرپرسانی کۆمیتەکانی پاک لە ئۆروپاوە بۆ نوێنەرایەتی ئۆروپای حیزب ناردرابون گەڵاڵە کران و ڕاوبۆچوونی ئامادەبووان لە سەر پێشنیارەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
دوای گوێ گرتن لە ڕەخنە و تێبینیەکان و ڕەچاوکردنیان، بڕیار درا کە کۆی بابەتە پەسەندکراوەکان وەکو مانیفێستی ئۆروپای پاک بناسێنرێ و لەوە بە دوا کاری پێ بکرێ.

لە کۆتایی‌دا ئاواتەخوازین بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە ئەرکەکانمان بتوانین خزمەتێکی زیاتر بە ئامانجە بەرزەکانی شەهید سەعید یەزدانپەنا بۆ سەربەخۆیی و سەربەرزیی گەلەکەمان بکەین.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
23ی سەرماوەزی ساڵی 2720ی کوردی
13ی دێسامبری ساڵی 2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *