بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەندامانی PAK لە هولەند

کاتژمێر 13:00 رۆژی شەممە8ی خەرمانانی ساڵی2720ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 29ی ئاگووستی ساڵی 2020ی زایینی، ،لەشاری ئارنهێم له وڵاتی هۆلەند بە ئاماده بوونی بەشێک لە ئەندامانی کومیتەی رێکخستنی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە ڕێوەچوو .

سه رتا هەڤال سیروان یوسفی بەخیرهاتنی ئەندامانی کومیتەی کرد و کۆبوونەوە بە ساتێک بێدەنگیی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە و لێدانی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستیپێکرد.
دوواتر خاتوو چیمه ن نه قشبه ندی به رپرسی کۆمیته ی ڕیکخستنی هوله ند، ویڕای سوپاس هه ڤال سیروان یوسفی و به خیرهاتنی هه ڤالانی کرد وله سەرخاڵه پیشنیارکراوەکان ئاماژەی بە چالاکیەکانی پێشوو و بەرنامەو چالاکیەکانی داهاتووی کومیتەی کرد،
دەواتر هەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK، لە لای خۆیاوە لە سەر خالەکانی کۆبوونەوە لێدوانی پێشکەش کرد.و دوای قسەکانی هەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی ئەندامانی پاک لە هۆڵەندا ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ باشتر بەڕێوە بردنی چالاکیەکانی ئەو حیزبە لە هۆڵەندا خستە ڕوو و باسی لەسەر کرا و ئامادەبوان تێبینیەکانی خۆیان لە سەر کێشە پەیوەندیدارەکان بە کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی خستە ڕوو ،
. پاش چەند کاتژمیریک کۆبوونەوەکه به سەرکەوتووئ کۆتائی پێهات.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
9ی خەرمانانی ساڵی2720ی کوردی
30ی ئاگووستی ساڵی 2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
🆔https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com🌐
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *