بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی (ھەفکاریی ھێزە کوردستانییەکان) لە هولەند

سه عات 13:00 رۆژی یەکشەممە 7 رێبه‌ندانی2718 کوردی 27 ژانویه‌ی 2019 ، لە شاری زوتەرمیر وڵاتی هولەند، کۆبوونەوەی ئاسایی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان، بە ئامادەبوونی بەشێک لە پارتەکان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوە بە ساتێک بێدەنگیی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیێکرد. دوواتر پڕۆگرامی کاری کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو.دواتر وێڕای باسکردن و ھەڵسەنگاندنی کۆبونەنەوەی پێشوو، گفتگۆ لەسەر ئەنجامدانی چەند کار و چالاکیەک بە ناوی (ھەفکاریی) کرا.

پاشان نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان بیروڕای خۆیان سەبارەت بە تەوەری کۆبوونەوەکە، خستەڕوو.
پاشان نوێنەری پارتی ئازادیی کوردستان، بیروڕای PAK ی سەبارەت بە کاروباری رابردوو و داهاتووی کۆمیتەکە خستەڕوو و رەخنەی لە بەڕێوەچوونی رێورەسمە نەتەوەییەکان گرت کە بەجێی ئەوەی وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی بەڕێوەبچێ، بەحیزبی کراوە،کە دوواتر دەرەنجامەکەشی باش نەبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا نوێنەری PAK هیوای خواست کە بۆنە نەتەوەییەکان، وەک بۆنەی نەتەوەیی یاد بکرێنەوە و لەجێی سەپاندنی بیروڕای حیزبی بەسەر بۆنەکاندا، حەول بدرێ ئەو بۆنانە بکرێنە دەرفەتی باش بۆ گەیاندنی دەنگی کوردان بە گوێی جیهاندا.
کوبونەوەکە پلان و بەرنامە داڕشتن بۆ هەندێک کارو چالاکیی داهاتوو وەک بەڕێوەبردنی یادی پێشەوا قاضی محمد و یادی ژێنێڕاڵ مستەفا بارزانی روژی ئالای کوردستان # و یادی کیمیابارانی #ھەڵەبجە تەرخانکرابو کە بە چڕو پڕی لە لایەن ئامادەبووانەوە قسەو باسی لەسەر کراو دوای پەسند کردنیان،بڕیاریان لەسەر درا.
شایانی باسە شاندی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتبوون لە هەڤاڵان: خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئەندامی مەجلیسی گشتی وحەمید محەمەدی بەرپرسی کۆمیتەی PAK له ئامستردام و دەرووبەری،
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندی
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
8 رێبه‌ندانی2718 کوردی
28 ژانویه‌ی 2019
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
www.pazadik.org www.pak-eu.com
https://twitter.com/pak_eu
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *