بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی (ھەفکاریی ھێزە کوردستانییەکان) لە هولەند

کاتژمێر 13:30 ڕۆژی یەکشەممە 1گۆلان ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 21ئاپریلیی2019ی زایینی، لە شاری رێدن لە وڵاتی هولەند کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیانی وڵاتی هۆلەندبەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگای کوردستان و لافاویی رابردویی روژهه ڵاتی کوردوستان دەستی پێکرد.

هەڤالان چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کومیتەی هۆلەند و مۆحسین جۆانرۆئی ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون و دواتر بە شێوەیەکی گشتی باس لە دۆخی سیاسیی ھەموو بەشەکانی کوردستان کرا و لە لایەن ئامادەبووانەوە شڕۆڤە و لێکدانەوەی تایبەتی بۆ کرا.
لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا باس لە خۆ ئامادەکردن بۆ چەند کارو چالاکی کۆمیتەکە لە داھاتودا کرا و لەو پێوەندیەشدا چەند بڕیارێک پەسن کران.
هەروەها نوێنەری PAK، داوای کرد کە پەیامێک بەبۆنەی کارەساتی لافاوەکەی لۆڕستان بەگشتی و رۆژهەڵات بە تایبەتی، بەناوی کۆمیتەی هاوکارییەوە بڵاوبکرێتەوە و داوا لە کوردستانیان بکرێ کە بەهانای برایانیانەوە لە رۆژهەڵات و لوڕستان بچن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
5 گوڵانی 2719
25 ئه‌پریلی 2019
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *