بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی (ھەفکاریی ھێزە کوردستانییەکان) لە هولەند

کاتژمێر 13:30 ڕۆژی یەکشەممە 28ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی 20ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی، لە شاری”رایسوێک” لە وڵاتی هولەند کۆبونەوەی ئاسایی ھەفکاریی ھێزە کوردستانییەکان وڵاتی هۆلەندبەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگای کوردستان و تازەترین شەھیدانی ھێرشی ملھوڕانەی دەوڵەتی کورد کوژی (تـــــورک)بە تایبەتی، دەستی پێکرد.

دواتر چەندین پێشنیار لەم پێوەندیەدا لە لایەن ھەر کام لە بەشداربووانەوە خرانە بەر باس و قسە لەسەر کردن کە دوای تاوتوێ کردنیان لە لایەن ئامادە بووانەوە، بڕیار لەسەر کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر ھاتە ئەستاندن بە تایبەتی پالپشتی به‌رخۆدانی رۆژئاوای كوردستان کرد..لەلایەن خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی نوێنەرانی (PAK) وێڕای ئیدانە کردنی داگیرکاری سوپای تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوا و شەھید و بریندار کەوتنی سەدان کەس لە ھاوڵاتیانمان لەو بەشەی کوردستان،جەختیان لەسەر یەک ڕیزی و ھاوکاری و ھاودەنگی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان بەرامبەر هەموو داگیرکەران کردەوە و ئامادەیی (پارتی ئازادیی کوردستانPAK)یشیان بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا جارێکی دیکە وەبیر ئامادەبووان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هێنایەوە.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە شاندەی PAKپێکھاتبوون لە ھەڤاڵان خاتوو چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کومیتەی رێکخستنی هۆلەند و حەمید محەمەدی بەرپرسی کومیتەی ئامستردام و دەرووبەری لە کۆبونەوەی ئاماژە پێکراودا ئامادە بون.
پاش چه ند کاتژمیریککۆبوونەوەکه به سه رکوتویی کوتاهی پی هات,

پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ند
29ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی
21ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *