
ڕاپەرینێ جەماوەری باکوری کوردستان و شاری ئامه لە ڕۆژی شه ممه ی رابوردوو ( ١٤ی جووڵای) دژ به داگیركه رانی كوردستان لاپه ڕه یه كی دیكه ی له خۆڕاگری و به رخۆدانی نه ته وه یی له مێژوودا تۆمار كرد.
له م ڕۆژه و له خۆپیشاندانێكی هێمنانه دا به سه دان هه زار كه س له ڕۆڵه كانی نه ته وه كه مان ،کە لە ناویاندا چەندین ئه ندام پاڕڵمانی توركیا له پارتی ئاشتی و دێمۆكڕاسی (BDP) به درووشمی ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی و به تایبه تی عه بدوڵا ئۆجه ڵان ڕێبه ری پارتی كرێكارانی كوردستان ، هاتنه سه ر شه قامه كان. زۆری نه خایاند كه ئه م ڕێپێوانه هێمنانه یه كه وته به ر هێرشی دڕندانه ی پولیسی تورك و به ده یان كه س له خۆپیشانده ران بریندار ، و قۆڵبه ست و ڕه وانه ی گرتووخانه كان كران. له ناو برینداره كاندا چه ند ئه ندام پاڕلمانی BDP ش ده بینرێن.
ئه مه یه كه م جار نیه كه ڕێپێوان و خۆپیشاندانی هێمنانه ی ڕۆڵه كانی نه ته وه كه مان له باكووری كوردستان ده كه وێته به ر هێرشی دڕندانه و بێ به زه ییانه ی پۆلیس و ئه رته شی توركیا و ئاخرین جاریش نابێ. ده یان ساڵه سیاسه تی زه بر و زه نگ و كوشت و كوشتار له لایه ن داگیركه رانی كوردستانه وه به ڕێوه ده چی. ئه م سیاسه ته نه ته نیا نه یتوانیوه چۆك به ڕۆڵه كانی نه ته وه كه مان دا بدا و له ئامانجی ئازادی و سه ربه خۆیی كوردستان دووریان خاته وه ، به ڵكوو ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاگایی نه ته وه یی و هۆشیاری سیاسی گه له كه مان زیاتر په ره ی سه ندووه و زیاتر ته نگیان به داگیركه ران هه ڵچنیوه.
ئێمه، كومیته ی هاوكاری حیزب و ڕێكخراوه كانی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان- ئه مریكا، وێڕای پشتیوانی له داخوازییە ڕه واكانی گه له كه مان له باكوور ، هێرشی هێزه سه ركوتكه ره كانی ڕژیمی داگیركه ری توركیا بۆ سه ر خۆپیشانده ران به تووندی مه حكووم ده كه ین .
كومیته ی هاوكاری حیزب و ڕێكخراوه كانی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان- ئه مریكا
پارتی ئازادیی كوردستان- نوێنه رایه تی ئه مریكا
كۆمه ڵه ی زه حمه تكێشانی كوردستان _ نوێنه رایه تی ئه مریكا
حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستان _ ئه مریكا
١٦ جووڵای ٢٠١٢