بەیاننامەی لاوانی هەر چوارپارچەی كوردستان بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كورد

لە رۆژی 17/12 هەموو ساڵێك گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان یادی رۆژی ئاڵا دەكەنەوە، ئەو ئاڵایەی كە ملیۆنێك كورد خوێنی بۆ رژا تاكو بە شەكاوی و بڵندی بمێنێتەوە.
بۆ یەكەمین جار ئاڵای كورد لە لایەن كۆمەڵەی خۆیبوونی كورد لە ساڵی 19188 ناسێندرا و بووە رەمزی نەتەوەیی، بۆ خەبات و تێكۆشان و بەرخودان كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان، پاشان هەر ئەو ئاڵایە پێشكەشی ئەندامانی كۆنگرەی نێونەتەوەیی ئاشتی لە پاریس كرا، وەكو داواكردنی مافی سەربەخۆی كورد لە پەیمانی سیڤەری ساڵی 19200 لە سەردەمی عوسمانیەكان، و لە شۆڕشی ئاگری داخ لەسەر چیایی ئاگر، ئەو ئاڵایە هەڵكراوە لە ساڵی 1927.

700 حەفتا ساڵ بەر لە ئەمڕۆ هەمان ئەو ئاڵایە لەسەر دەستی سەركردەی دیاری كورد قازی محمد لە كۆماری مهاباد بەرزكراوەتەوە، پێش لە سێدارەدانیشی رادەستی بارزانی نەمركراوە تاكو هەر بە بەرزی و بڵندی بمێنێتەوە و ببێتە سومبلی نەتەوایەتیمان.
لەو كاتەوە تاكو ئێستا هەزاران لاوی كورد خوێنی خۆی بەخشی لە پێناو هەمیشە شكاوەبوونی ئەو ئاڵا پیرۆزە، ئەمرۆش هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ژێر سێبەری ئەو ئاڵا پیرۆزە لە سەنگەری بەرگریكردندان دژ بە دڕندەترین رێكخستنی تیرۆرستی جیهان رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
لە سایەی بزافی رزگاری خوازی كوردستان و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر، لە چوارچێوەی هەوڵە ئاشتی خوازیەكان و كارامەیی دیبلۆماسیەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، ئاڵای كوردستان لە هەموو بەرزایی و لوتكە چیاكانی سەركەشی كوردستان دەشەكێتەوە، هاوكات هەموومان دەبینین لە مەراسیمی پێشوازی سەرۆكی كوردستان ئاڵای كورد شان بە شانی ئاڵای وڵاتانی سەربەخۆ دەشەكێتەوە، هەموو ئەمانەش دەرئەنجامی حیكمەت و لێهاتوی سەرۆك بارزانییە، بۆیە پێویستە سەرجەم لاوانی كوردستان لە پێناوی ئەو ئاڵایەدا تێبكۆشن و خەبات بكەن.
ئێمەش لەم رۆژە پیرۆزەدا بەناوی لاوانی هەرچوارپارچەی كوردستان داوا لە گەلی كورد دەكەین، ئامانجی سەرەكیان ببێتە پاراستنی یەكریزی كورد و پرۆژەی نەتەوەیی كورد، تاكو بتوانین و بكارێین دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی رابگەێنین.
لە كۆتاییدا بەڵێن دەدەین وەكو لاوانی هەرچوار پارچەی كوردستان كە لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایە خاك و وڵاتمان بپارێزین.

-بژی كورد بژی كوردستان
-هەر شەكاوەبێ‌ ئاڵای كورد .

یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان – باشوور
تەڤگەرا جوانێن كوردستانێ – باكوور
گروپی كاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی كوردستان
یەكیتیا خوەندەڤان و جوانێن دیمۆقراتی كوردستانی – رۆژاڤا
كوردستان – 17/12/2015

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *