بەیاننامەی نوێنەرایەتی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستانPAK به بونه‌ی كرده‌وه‌ تێرۆریستییه‌كه‌ی لیواردن له هوله‌ند

دوینێ هەینی ڕێکەوتی 19 ژووئەنی 2020 زایینی بەرانبەر 30 جۆزەردانی 2720 کوردی، لە شاری لیواردنی وڵاتی هۆڵەندا، کەسێک بە نێوی (ر.پ) بە چەقۆ هێرشی کرده‌ سەر به‌ڕێز سادق زەرزا كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ر وئەندامی پێشووتری ڕێبەرایەتی حدکا.

گومانی سەرەکی لەو جۆرە ڕووداوانە وەک هەمیشە دەکەوێتە سەر به‌كرێگیراوانی تاران. چونکە تێرۆری دژبه‌ران و تێكۆشه‌وانی كورد،بەشێکی دانه‌بڕاوه‌ لە سیاسەت وره‌فتاره‌كانی ئێران.
نوێنەرایەتی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان، ئەو كرده‌وه‌ تێرۆریستییه‌ مه‌حكووم ده‌كا و داوا لە هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکانی وڵاتی هۆڵەندا دەکا بە زووترین کات ورده‌كارییه‌كانی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەنەوە و زانیاریی پێویست به‌ ره‌وه‌ندی كورد له‌و وڵاته‌ به‌گه‌یه‌نن.
ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز زه‌رزا وێڕای هاوخه‌می، ئاماده‌ییمان بۆ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك ده‌رده‌بڕین. جاكبوونه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری به‌ڕێز سادق زرزا ئاواته‌خوازین.

نوێنەرایەتی ئۆروپای
پارتی ئازادیی کوردستان.PAK
31جۆزه‌ردانی 2720 كوردیی
20 ی ژووئەنی2020 زایینیی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *