
ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد!
گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان!
ده‌وڵه‌تان؛ ڕێکخراو و کۆڕ‌و کۆمەڵه جیهانییه‌كان!
وەک ئاگادارن کاتژمێر ۲۱:۳۰ خولەکی شەوی ڕابردوو، هەولێری پایتەختی هه‌رێمی کوردستان، کرایە ئامانجی هێرشیی مووشەکیی.
لەوهێرشهدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وبنکەی هێزەکانی ئه‌مریکا و هاوپەیمانان و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر به‌ر كه‌وتن.
ئه‌زموونی رووداوه‌كانی هاوشێوه‌ی پێشوو له ته‌نیشت زانیاریی و ئاماژه و نیشانه‌كانی ئه‌م هێرشه، ئەوە دەسەلمێنن كه تاران له پشت ئه‌م هێرشهوهیهو، گرووپ و تاقمە تێرۆریستییه‌كانی بەرفەرمانی ئەنجامدهریین. ئامانجی تاران له‌م كرده‌وه تێرۆریستییانه تێکدانی ئاسایش و هێمنایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، بە بەغدا کردنی هەولێر و له‌وێشه‌وه گوشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و سه‌ره‌نجام به‌خه‌یاڵی خۆیان، به چۆكداهێنان و ههڵوهشاندنییهتی.
پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییه، پشتیوانیی لێبڕاوی خۆی لە خه‌ڵك و حکوومەتی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کونسوڵخانە و نوێنەرانی وڵاتانی دۆست له هه‌رێمی كوردستان دەردەبڕێ.
هاوکات داوا لە ناوەندە سیاسییە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وڵاتانی بڕیار بەدەست و رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كا، به بڕیار و رێكاری گونجاو و كاریگه‌ر، کۆتایی بە خراپەکاری، پیلانگێریی، تێرۆر و هێژموونی سیاسیی و سەربازیی ئێران لە عێراق وناوچەکەدا بێنن.
پارتی ئازادیی كوردستان هاوبەشی خەمی کەس و کاری قوربانییەكانی ئه‌و هێرشه تێرۆریستییهیهو، ئاواته‌خوازی چاکبوونەوەی هەرچی زووی برینداره‌كانه.
پارتی ئازادیی كوردستانPAK
٢٨ی رێبهندانی٢٧٢٠ك
١٦ی فێورییهی٢٠٢١ز
وەڵامێک بنووسە