
بە بۆنەی 41 هەمین ساڵوەگەڕی جیهادی خومه‌ینی دژی کورد
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی گەورەی کورد!
کوردستانییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان!
28یگهلاوێژ، چل و یه‌ك ساڵ لە دەرچوونی حوکمی جیهادی خومەینی دژی كورد‌و، هاوکات لە بەرنگاریی نەتەوەیی رۆڵه‌كانی كوردستان، بەرانبەر تاران، تێده‌په‌ڕێ.
ئه‌و فه‌رمانه‌ی خومه‌ینی له 28ی گه‌لاوێژدا به دژی کورد ده‌ریکرد،
درێژه‌ی ئه‌و رێچکه‌یه بوو که حکومه‌ته یه‌ک له دووای یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی فارس له شاکانی سه‌فه‌وییه‌وه تا قاجار و په‌هله‌وی بۆ تووناکردنی کورد و به‌تاڵان بردنی سامانی وڵاته‌که‌ی و رووخاندنی هه‌ر قه‌واره‌یه‌ک له حاکمییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسیی، گرتبوویانه به‌ر.
28یگهلاوێژ ، له ناوه‌رۆكدا لێكڕاسان و پێکداهەڵشاخانی دوو ناسیونالیزم و دوو ناسنامەی ئێرانی و کوردستانی بوو. جیهاد به دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، سیمبۆلی ناسیۆنالیزمی داگیرکه‌ر، هێرشبەر و خۆسه‌پێنی ئێرانی و، به‌ربه‌ره‌کانێ و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریی و چه‌كداریی کورد، هێمای ناسیۆنالیزمی ئازادیبه‌خشی کوردیی بوون.
ئه‌مڕۆ پاش زیاتر له چوار ده‌یه،شه‌ڕ و دەسدرێژیی و پێشێلكارییه‌كانی تاران دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نه‌بڕاونه‌ته‌وه و درێژه‌یان هه‌یه. تێرۆری رێبه‌ران و تێکۆشەرانی سیاسی؛ ئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له زیندانه‌كان؛ به‌تاڵان بردنی سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی کوردستان؛ تێکدانی باری دیمۆگرافی بەشێک لە دەڤەرەکانی کوردستان ؛ حه‌ولدان بۆ شێواندنی ناسنامه و کلتور و که‌سایه‌تی کورد؛ گیرۆده‌كردنی كچان و كوڕانی كورد به ماده هۆشبه‌ره‌کان؛ تێكدانی باری ده‌روونی به‌شێكی زۆر له لاوانی كورد؛ پیلانگێڕیی بۆ پچڕاندنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورده‌واریی؛ سووتاندنی دار و دارستانه‌كانی كوردستان؛ په‌ستاندنی هه‌زاران کورد له ئه‌شکه‌نجه‌گاکان و کوشتاری به‌رده‌وامی ڕۆڵه‌کانی کورد له‌سه‌ر سنووره‌کان، درێژه‌ی ئه‌و حوکم و شه‌ڕه‌یه که 41 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر کورد دا سه‌پا.
به‌ڵام نه داگیرکران و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان، نه پیلانگێڕییه فره ره‌هه‌نده‌كانی تاران و، نه قوربانییه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه كه‌موکووڕی و هەڵه‌كانی ناو بزووتنەوهی سیاسیی ، ناسیونالیزمی ئازادییبه‌خشی کوردی نەپێچایەوە و كوردی به‌چۆكدا نه‌هێنا.خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاریی درێژه‌یان هه‌یه و رۆڵه‌كانی نیشتمانی داگیركراو، رۆژانه روو له دوژمنان “ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كوردزمان” ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه.
ئەمڕۆکە پاش 41 ساڵ له‌و فه‌رمانه و، له‌و شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌ی تاران دژی كورد هه‌ڵگیرساند، به له‌مه‌یداندا بوونی پارت و هێزی كوردستانییتهوهری وه‌ك پارتی ئازادیی كوردستان و سپای میللیی كوردستان، به دیسكۆڕس و سیاسەت و پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و، خستنه ژێر گوشار و پاشه‌كشه پێكردن به بیر و سیاسەتی ئێرانچێتی؛ ناسیۆنالیزمی ئازادییبه‌خشی كورد، لە سەدان خانە و بەستێنی جیاواز و فرەچەشندا، لە جووڵە و گەشەدایە و لە گەڵ هەڵکەوتنی هەر دەرفەتێکی لە بار، لە بزاڤێکی سیاسییه‌وه ده‌گۆڕدرێ بۆ سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی.
پارتی ئازادیی کوردستان وەک سەرکردەی جەمسەری نەتەوەیی و له‌مپه‌ڕی لێبڕاوی فارسیفیكاسیۆن و ئێرانی‌بوون لە بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە لە سەر ئەو راستییە پێدادەگرێتەوە کە بێدەوڵەتیی ، هۆکاری سەرەکیی هەموو ئەو غەدر و کارەساتانەیە کە بە سەر نەتەوەکەمان هاتووە.هه‌ر بۆیه له سه‌ر ستراتیژی هه‌ڵگرتنی ته‌وقی سه‌روه‌ریی ئێران و گه‌یشتن به سه‌روه‌ریی و ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك تاكه ده‌سته‌به‌ری كۆتاییهێنان به كوشتار و تێرۆر و ماڵوێرانكردنی كورد ، پێداده‌گرێ.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
28ی گەلاوێژی 2720ك
18ی ئووتی 2020 ز
وەڵامێک بنووسە