بەیاننامەی ھەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە ھۆڵندا لەبارەی پشێوییەکانی باشوری کوردستان

خوپێشاندانی هێمنانە مافە و پارێزگاری لەم هەرێمەش ئەرکە

بەداخەوە کە ئەمڕۆ کوردستان بە ڕەوشێکی ئابوری سەختدا تێدەپەڕێ وە حکومەتی ھەرێم بۆ دابین کردنی موچەو مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ ھەر بۆیە لە زۆر لایەنەوە ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ بەغداد بۆ ڕێکەوتن لەسەر دەستەبەر کردنی  مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.

بەدەر لەو ھەموو پیلان و ھەوڵانەی کە ناحەزانی گەلەکەمان و داگیرکەرەکانی کوردستان داویانە بۆ لەناوبردنی ھەرێمی کوردستان ، بەداخەوە ھەندێك دەستی ناوخۆییش ھاوکاریانن و لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا گەلێك پشێوییان نایەوە کە لە ئەنجامدا ھەندێك زەرەری مرۆیی  و مادی لێکەوتەوە وە ژیانی ھاووڵاتییانیان خستۆتە مەترسییەکی یەکجار ترسناک و گەورە

ئێمە وەك ھەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لەگەڵ ھەموو داواکارییەکانی گەلەکەمانین ھەر بۆیە بە ھەموو شێوەیەك پاڵپشتی هەموو ھەوڵێکی حکومەتی هەرێمین بۆ  دەستەبەرکردنی مافەکانیان، بەڵام زۆر بەداخەوە کە ھەندێك دەستی دەرەکی توانیویانە تێکەڵ بە بەرژەوەندییەکانی خۆپیشاندەران ببن وە ھەوڵی تێکدان و پشێوی کوردستان بدەن

دلنیاین بە سوتاندنی بارەگای حزبە کوردستانیەکان و دامو دەزگای حکومی ،نەک تەنیا موچە دابین ناکرێت ،بەلکو زەرەری مادی و مەعنەویش هەر بو گەلی کوردستان دەگەرێتەوە و ناوبانگی کورد و کوردستان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەوێتە مەترسی . 

لەم بارەیەوە ھەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە ھۆڵندا ئەم جۆرە کارە تێکدەر و ناڕەوایانە پرۆتسۆ دەکات وە ھیوادارە بەزووترین کات پشێوییەکان کۆتاییان پێبێت، وە لەھەمانکاتدا داواکارین حکومەتی ھەرێم و پارتە کوردستانییەکان و ھاونیشتیمانیانی خۆشەویست لەم بار و دۆخە سەختەدا ھاوکاری ھێوەرکردنەوەی بارودۆخەکەبدەن وە ھەرێمەکەمان لە کارەساتی نەخوازراو بپارێزن

داواکارین لە هەمو حزبەکانی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت یەك دەست و یەك دڵ بن، و پالپشتی بەیاننامەی ئەمروی سەروکایەتیی هەرێمی کوردستان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناھەموارە

 


هەر ئاوادان و ئارام بێت کوردستان

هەڤکاری پارتە کوردستانیەکان / هولەندا

٨/١٢/٢٠٢٠

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *