بە لاغی کۆتایی کۆنگرەی ( هەڤکاری ) لە ئەڵمانیا

رۆژی یەکشەممە بەرواری1ی به‌فرانباڕی 2719ی کوردی 22ی دیسامبری2019ی زایینی
لە شاری ( کۆڵن ) لە وڵاتی ( ئەڵمانیا ) ( هاوکاری پارتە کوردستانیەکان ) کۆنگرەی ئاسایی خۆی ساز کرد
بە ئامادە بونی سەرجەم ئەندامانی کە پێک هاتبون لە نوێنەری زۆربەی پارتە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ،

هەڤکاری وەک دامەزراوەیەکی سیاسی کولتوری نەتەوەیی لە ساڵی ( 1995 ) دامەزراوە و لە وکاتەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە لە چالاکی و خەباتی بێ ماندووبوون لە پێناوی کورد و کوردستان و کێشە ڕەواکەی و زیندوو کردنەوەی یادو بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان و کارەسات ونەهامەتیەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و پەیوەندی کردن بە داموو دەزگا فەرمیەکانی ووڵاتی ئەڵمانیا و پارتە سیاسیەکان وڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ پشتگیری لە دۆزی ڕەوای گەلی کورد ، لە هەمان کاتدا پەیوەندیەکی پتەوی دامەزراندوە لەگەڵ رەوەندی کوردی .

سەرەتای کۆنگرە بە وەستان یەک خولەک ڕیزلێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی بە کارەکانی کردو لە پاشان ڕاپۆرتی کارو چالاکیەکانی ساڵانی پێشوی هەڤکاری کە بریتی بوو لە ڕاپۆرتی سیاسی و کولتوری و دارایی وجەماوەری وپەیوەندیەکان هاتە پێشکەش کردن لە لایەن دەستەی بە ڕێوەبەری کۆنگرە ، پاشان لە لایەن ئەندامانی کۆنگرە بە تێکڕای دەنگ پەسەند کرا .
پاشان دەستوری هەڤکاری بە زمانی کوردی ،زاراوەکانی سۆرانی و کورمانجی ، خرایە بەردەستی بەشدار بوان و پاش دەربڕینی هە ندی سەرنج و تێبینی ،بە تیکڕای دەنگ پەسەند کرا .
پاشان پرۆگڕامی ناوخۆی هەڤکاری خرایە بە ر باس و لێکۆڵێنوەوە و مادە بە مادەو خاڵ بە خاڵ خوێندرایەوەو موناقەشەیەکی تێرو تەسەلی لەسەر کراو خرایە دەنگدان و بە گشتی پەسەند کرا .
پاشان دەرگای خۆ پاڵاوتن کرایەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەی باڵای هەڤکاری ، بۆ ئەو مەبەستە (8) کەس خۆیان پاڵاوت و لە پرۆسەیەکی دیموکراسی وبە دەنگدانی نهێنی (٥)کەس وەک ئەندامانی لیژنەی باڵا متمانەیان بە دەست هێنا.
شایانی باسە کۆنگرە لە کاتژێر 11بەیانی دەستی پێکرد و لە کاتژێر سێ و نیو پاش نیوەڕۆ کۆتایی هات.
لە کۆنگرەی ئەوڕۆی هاڤکاری هاواڵان بەڕێز بیژەن زیبایی و پەیمان ئاغایی لە لایان پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمانیا ،بەشدار بوون.
هەڤکاری پارتە کوردستانیەکان
1ی به‌فرانباڕی 2719ی کوردی
22ی دیسامبری2019ی زایینی
ئەڵمانیا / کۆڵن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *