بە مەبەستی سازدانی خۆپێشاندان لە دژی داگیرکاری تــورکیا، ھێزو لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان کۆبونەوەیەکی بە پەلەیان لە وڵاتی نـۆروێژ بەڕێوە برد.

کاتژمێر پێنجی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 18ی ڕەزبەری ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ10ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی سازدان و بەڕێوە بردنی خۆپێشاندان و ھاتنە سەر شەقامی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی ھێرشی دڕندانە و داگیرکاریانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر خوشک و براو ھاوخوێنەکانمان لە (ڕۆژئاوای کوردستان)، حیزب و لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی ھەر چوارپارچەی کـــوردستان، لە شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی (نـــــۆروێـــــژ ) کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی بەرزەفڕی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە گشتی و تازەترین شەھیدانی ھێرشی ملھوڕانەی دەوڵەتی کورد کوژی (تـــــورک)بە تایبەتی، دەستی پێکرد.

دواتر چەندین پێشنیار لەم پێوەندیەدا لە لایەن ھەر کام لە بەشداربووانەوە خرانە بەر باس و قسە لەسەر کردن کە دوای تاوتوێ کردنیان لە لایەن ئامادە بووانەوە، بڕیار لەسەر کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر ھاتە ئەستاندن کە لە داھاتویەکی نزیکدا و دوای وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی، بە ئاگاداری بیروڕای گشتی کوردستانیان ڕادەگەیەندرێن.

شایەنی باسە کە ئەم حیزب و لایەنانەی خوارەوە ئامادەی کۆبونەوەکە بون کە بریتین لە:
1- ( کۆمیتەی هاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە نۆروێژ) کە لە ٨ حیزب،ی سیاسی کوردستانی پێکھاتووە و بریتین لە ( پارتی ئازادیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پارتیا دیموکراتا کوردستانێ باکور، ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستانی باکور، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ).
2- حیزبی دیموکراتی کوردستان.
3- ( فیدارسێۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە نەرویج ) کە چەندان کۆمەڵەی کەلتوری کوردی لە خۆ دەگرێت.
4- (ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا ) ئەنەکە سێ .
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە بە نوێنەرایەتی لە لایەن (پارتی ئازادیی کوردستانPAK)ەوە ھەڤاڵان (ڕێبوار ئەحمەدزادە), (مستەفا عەزیزپوور) و (ئیدریس کەریمی) بەرپرس و ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نـــۆروێژ) لە کۆبونەوەی ئاماژە پێکراودا ئامادە بون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
18ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی
10ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *