بە مەبەستی پاراستنی گیانی (ڕامین حسێن پەناھی)لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نــــــۆروێژ کۆبونەوە!

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 5ی بانەمەڕی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی ھاوکات لەگەڵ ٢٤ی ٤ی ساڵی٢٠١٨ی زایینی، بە مەبەستی پێکھێنان و بەڕێوەبردنی چالاکیەک بۆ ھەڵوەشاندنەوە و ڕێگری لە بەڕێوەچوونی سزای نادادپەروەرانەی بەدارەوەکردنی بەندکراوی سیاسیی کورد (ڕامین حسێن پەناھی) حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نــــــۆروێژ لە دەوری یەکتر کۆبونەوە.

دوای پێشنیار و ھێنانە بەرباسی چەندین ڕێکار و پێشنیاری پێوەندیدار لە لایەن ئامادەبووانە، بۆ ماوەی نزیک بە کاتژمێر و نیوێک گفتگۆی چڕ و پڕیان لەسەرکرا و سەرەنجام گەییشتنە ئەو دەرەنجامە کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی ٤ی ٢٠١٨ ئاکسیۆنێکی بەرین و بەربڵاو لە شەقامی سەرەکی شاری (ئۆسلۆ) واتە (کارل یوھان) بەڕێوە ببەن و چالاکیەکانیش تا ھەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی (ڕامین حسێن پەناھی) بەردەوام بن.
حیزب و لایەنە بەشداربووەکانی کۆبونەوەکە بریتی بون لە: ١-پارتی ئازادیی کوردستان. ٢- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. ٣- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ٤-ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان. ٥- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. ٦-حیزبی دێموکراتی کوردستان. ٧- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. ٧- پارتی سەربەستیی کوردستان.
ھێژای ئاماژەپێکردنە کە بە نوێنەرایەتی لە لایەن پارتی ئازادیی کوردستان،ەوە ھاوڕێیان (ڕێبوار ئەحمەدزادە بەرپرس و ئیدریس کەریمی و سۆزان ئەحمەدی) ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نـــــۆروێژ، لە کۆبونەوەی ئاماژە پێکراودا ئامادە بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
4 گوڵانی 2018
24ی ئاوریلی 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>