
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد!
پێشمه‌رگه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
بیست و هه‌شتی خه‌رمانان، رێكه‌وتی نۆزده‌ی سێپتا‌مبر، 28 ساڵ له گیانبه‌ختکردنی رۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان كاك سه‌عید یه‌زدانپه‌نا راده‌برێ.
28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کاتێکدا تاران له ئاکامی گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق و باشووری کوردستاندا، توانیبووی ده‌ستی تێرۆر و تێکدانی بگاته باشووری کوردستان، یه‌که‌م په‌لاماری تێرۆریستیی بۆ سه‌ر خه‌باتگێڕانی کوردی رۆژهه‌ڵات، له تێرۆری كاك سهعیدیهزدانپهناوه، ده‌ست پێ‌کرد. شه‌هید سه‌عید له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی ته‌نیا ٢٧ ساڵ بوو و ته‌نیا ٤ مانگیش له دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی كوردستان، تێپه‌ڕ ببوو.
تێرۆری كاك سه‌عید یه‌كه‌م په‌لاماری تێرۆریستیی تاران بوو بۆ سه‌ر پارتی ئازادیی كوردستان، به‌ڵام دوا تێرۆر نه‌بوو. به دوای ئه‌ودا، له ماوه‌ی ٢٨ ساڵی رابردوودا، تاران بۆ یه‌ك رۆژیش له حه‌ولی تێرۆریستیی دژی رێبه‌رایه‌تی PAK و تێكۆشه‌رانی رانه‌وه‌ستاوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ساڵانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌كینه‌ی تێرۆری تاران، راوه‌ستانێكی كاتی كرد ، ئه‌و راوه‌ستانه، پارتی ئازادیی كوردستانی نه‌گرته‌وه.
قین و رقی تاران له پارتی ئازادیی كوردستان به راده‌یه‌ك بووه كه هیچ سنوورێكی نه‌ناسیوه. له هه‌موو ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و هه‌موو رێگایه‌كی گرتووه‌ته به‌ر. ته‌نانه‌ت گۆڕستانی شههیدهكانمانیان TNT رێژ كرد. ئه‌گه‌ر چی به داخه‌وه له بڕێك له پیلانهكانیاندا ژماره‌یه‌ك خه‌باتگێڕی PAK، شه‌هید كران، به‌ڵام زیانه‌كانمان له چاو ژماره و راده‌ی پیلانه‌كان زۆر كه‌متر بوون زۆربه‌یانمان تێكشكاندوه.
زیندانه‌كانی دوژمنی داگیركه‌ر، گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی، ئه‌و قینڕشتنهی تاران بوون به پێشمه‌رگه‌ی دیل، یان تێكۆشه‌ری ناوخۆی پارتی ئازادیی كوردستان. له زیندانهكانیشدا، كه‌متر پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕی PAK، حوكمی زیندان دراون، به‌ڵكوو زیاتر حوكمی ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه.
هاوكات له گه‌ڵ حه‌ول و كرده‌وه تێرۆریستییه‌كان، ده‌زگا و مه‌كینه‌ی شه‌ڕی نه‌رم و جه‌نگی ده‌روونیی تاران دژ به PAK، رۆژ به رۆژ گه‌رمتر ههڵسووڕاوهو رۆژانه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌زگا و مه‌كینه‌یه به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌بیندرێن.
ره‌نگه راز و نهێنی ئه‌و دژایه‌تییه‌ی تاران له گه‌ڵ PAK بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان روون نه‌بێت. به‌ڵام بۆ خۆمان و بۆ تاران روونه كه بۆجی پارتی ئازادیی كوردستان به‌وجۆره بووه‌ته ئامانجی تێرۆر.
راز و نهێنی ئه‌و دژایه‌تییه‌ی تاران له گه‌ڵ پارتی ئازادیی كوردستان كه هیچ سنوورێكی نه‌ناسیوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناسنامه و ئامانج و ستراتیژی و پراكتیكی پارتی ئازادیی كوردستان و سوور بوون و لێبڕاویی رێبه‌رایه‌تی و فه‌رمانده وپێشمه‌رگه وتێكۆشه‌رانی له سه‌ریان.
ئه‌وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار، له ناسنامه‌ی داسه‌پاوی ئێرانیی به سه‌ر كوردا راسا و رایگه‌یاند كه : كوردین، ئێرانیی نین و ترسمان له‌وه نییه، پێمان بگوترێ ته‌جزیه ته‌ڵه‌ب. ئه‌وه سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بوو كه درووشم و ستراتیژیی باوی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ره‌تكرده‌وه و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك ستراتیژیی خه‌باتی كوردی رۆژهه‌ڵات، هێنایه ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسییه‌وه. ئه‌وه رێبه‌ری PAK بوو كه چه‌مكی به‌ره‌ی كوردستانی و حه‌ولدان بۆ پێكهێنانی، وه‌ك پێوسیتییهكی گرینگی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌سنیشان كرد. رێبه‌ره ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌كه‌ی PAK بوو كه وتی: پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا یه‌ك پرسه و پێویسته ده‌سته‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانی، ئه‌ركی دیپلۆماسییه‌تی كوردستانیی بگرێته به‌ر. به‌ڵێ؛ رازی ئه‌وه‌ی ئه‌و رێبه‌ره لاوه، كرایه یه‌كه‌مین ئامانجی كرده‌وه تێرۆریستییه‌كانی ئێران له باشوور، ئه‌و رێگا و رێبازه بوو كه ئه‌و دایهێنان و رێبه‌رایه‌تیی ده‌كرد. به دوای شه‌هید بوونیشیدا، ئه‌وه حیزبه‌كه‌ی ئه‌و بوو ئاڵای كوردستانی له ژێر خاكی فه‌رامۆشییدا، هێنایه ده‌رێ و ههڵیكردهوه. پارتی ئازادیی كوردستان بوو خه‌باتێكی شێلگیرانه‌ی له گه‌ڵ هه‌موو دیارده‌كانی فارسیفیكاسیۆن و ئاسمیلاسیۆن و ئێرانچیه‌تی له كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ست دایه و كه‌وته بژاری گشت هێما و سیمبۆل و چه‌مك و ئهدهبیاتهكانی بێگانه به كورد و كوردایه‌تیی. پارتی ئازادیی كوردستان بوو كه هاواری كرد ئه‌ی كوردینه: با هێز و وزه‌مان له پێناو تراویلكه‌ی دێموكراتیزه كردنی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ردا به هه‌ده‌ر نه‌چێ و ته‌نیا له پێناو سه‌روه‌ریی و ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییدا بێ. پارتی ئازادیی كوردستان بوو، ناساندن و ناو ناتۆره‌ی دوژمنانی له سه‌ر سمكۆی مه‌زن و شۆڕشه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه؛ خوێندنه‌وه‌ی باو و شێواوی له سه‌ر ده‌وڵه‌تی جمهووری كوردستان، ره‌ت كرده‌وه و چییه‌تی و كه‌سایه‌تی و نرخی ئه‌و رێبه‌ر و ئه‌زموونانه‌ی وه‌ك خۆی ناسانده‌وه. حیزبه‌كه‌ی شه‌هید سه‌عید بوو كه له جیاتی پرۆژهیهلی بێ‌ئاكام ،رێفراندۆمی دیاریكردنی چاره‌نووسی،كردوه‌ته پڕۆژه‌ی سیاسیی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان. پارتی ئازادیی كوردستانه كه وه‌ك درێژه‌ده‌ری راسته‌قینه‌ی رێگا و بڕیاری پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د،نوێنه‌رایه‌تی فیكریی ئه‌و هێڵه ده‌كا كه ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستانی لێكهوتهوه.
له گۆڕه‌پانی خه‌باتی به كرده‌وه و پێشمه‌رگانه‌دا، پارتی ئازادیی كوردستان، حیزب و هێزێكی خاوه‌ن ده‌ور و ده‌سكه‌وت بووه:
له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 90ی زایینی‌دا، هێندێك جار ده‌وری دووهه‌م و بڕێك ساڵیش ده‌وری یه‌كه‌می هه‌بووه دژ به هێزه داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران له خاكی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراودا.. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا، ههڵۆكانیPAK له ناوخۆی وڵات چه‌خماخه‌ی هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر هێزه داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تارانیان لێدایه‌وه.
یه‌كێ له بڕگه گرینگه‌كانی خه‌باتی پارتی ئازادیی كوردستان، ئه‌و ده‌رفه‌ته بوو كه بۆ به‌شداریی له شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ی داعش و له پێناو سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستاندا، خوڵقاندمان. ده‌ورێ كه رق و تووڕه‌یی زیاتری تارانی له PAK لێكهوتهوه و حهولهكانی بۆ هه‌ڵكه‌ندنی له به‌ره‌كانی جه‌نگ شكستیان هێنا. پۆلێك له باشترین فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌م وه‌رزه له تێكۆشانی گیانیان به‌خت كرد.
پارتی ئازادیی كوردستان و نه‌به‌ردی مێژوویی پردێ، كه هێڕشی سوپا هاوبه‌شه‌كانی تاران و به‌غدای بۆ داگیركردنی هه‌ولێر وكۆتاییهێنان به‌هه‌رێمی كوردستان، تێك‌شكاند، به‌رهه‌می ئه‌و ناسنامه سیاسییه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان بوو كه 28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، بناغه‌كه‌ی دانا. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له‌و راز و نهێنیانه‌ی دژایه‌تی تاران له گه‌ڵ پارتی ئازادیی كوردستانه.
یه‌كێك له‌و پیلان و كرده‌وه سیسته‌ماتیكانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌ر له دامه‌زران و سه‌رپێ كه‌وتنییه‌وه، دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڕێوه‌ی بردوه، لێكدابڕانی قه‌وم و پێكهاته‌كانی كورد له یه‌كتر بووه. پارتی ئازادیی كوردستان له 28 ساڵی رابردوودا، روانگه‌و جوغرافیای خه‌بات و تێكۆشانی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دابه‌شكاریی و لێكدابڕاندنه له جه‌غزی ناچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاستی رۆژهه‌ڵات دا قه‌تیس نه‌ما. PAK هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا، به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو پارێزگاكانی “رۆژاوای ئێران”بێجگه له خووزستان، به خاكی كوردستان و شوێنی نیشته‌جێ بوونی قه‌وم و تیره جۆراوجۆره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌زانێ. PAK ئه‌و شانازییه‌ی هه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان و مێژووی پێشمه‌رگه‌دا، كوڕان و كچانی ئه‌و ناوچه و ههڕێمانه بێنێتهریزهكانی له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه.هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان له‌و هه‌رێمانه‌ی نیشتمانه داگیركراوهكهمانن. له‌مڕۆشه‌وه، وێنه و ناو و خه‌باتی سه‌ردارانی ئه‌و قه‌وم و هه‌رێمانه‌ی كورد و كوردستان، ده‌بنه سێمبۆل و هێما له پارتی ئازادیی كوردستاندا. له‌وانه: شێرعه‌لیمه‌ردان خانی به‌ختیاری، سه‌ردار بی مه‌ریه‌می به‌ختیاری، قه‌ده‌مخێر، سه‌ردار عه‌لیمه‌ردان خانی بیرانوند، داودخانی كه‌لهوڕ و هه‌روه‌ها سه‌ردار عێوه‌ز خانی كرمانج.
جا رێبه‌ر و حیزب و له‌شكرێك به‌م ناسنامه و پلان و پڕۆژانه‌وه كه هەموو ئه‌و قورسایی و سام و هەیبەته فیکریی و ئایدۆلۆژی وسیاسی وسایکۆلۆژییەی تاران له ماوه‌ی 100ساڵدا بە هۆنینەوەی درۆ و دەلەسەو جەعل و تەزویر و مێژوو سازیی، دەرخواردی خه‌ڵک و کۆمەڵگای داوه؛ دەشکێنێ و ناسنامەو کەسایەتی و باوەڕ بەخۆبوون بۆ تاکی کورد دەگەڕێنێتەوە چلۆن ناكه‌ونه به‌ر ئامانجی تێرۆر وپیلانگێڕیی مه‌كینه‌ی تێرۆر و مرۆڤكوژیی تاران؟
به دوای رێبه‌ری شه‌هیدماندا، كاروانێك له سه‌ركرده‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕانی PAK، گیانیان به‌خت كردوه و شه‌هید بوون. ئه‌گه‌ر چی شه‌هید بوونی ئه‌و كاروانه دوور و درێژه، خه‌ساره‌تێكی گرانه بۆ پارتی ئازادیی كوردستان و هه‌رگیز ئاواته‌خوازی شه‌هید بوونیان نه‌بووین، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆسته گه‌ورانه‌دا، شتێ كه مایه‌ی سه‌بووری و دان به‌خۆداگرتن و كۆڵنهدانمان بووه ئه‌وه‌یه كه رێبه‌ری PAK و هه‌ڤاڵانی، له رێگا و رێبازێكدا شه‌هید بوون كه هه‌رگیز په‌شیمانیی و رهنجبهخهساریی له دوا نابێت. ئه‌ویش ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه. به هه‌ق ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان، شایسته‌ی خوێن به‌خشینه له پێناوییدا.
ئه‌مڕۆ له رۆژی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی كوردستاندا، سه‌ری رێز له حاست رۆحی رێبه‌ری شه‌هید و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان داده‌نه‌وێنین و په‌یمانی به‌رده‌وامیی رێگایان له گه‌ڵ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه قهدرگرانهكانیان.
حسین یه‌زدانپه‌نا
سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستانPAK
27ی خه‌رمانانی 2719ك
18ی سێپتامبری2019ز
وەڵامێک بنووسە