تێرۆری هەڵۆی ئازادیی کوردستان، رۆڵەی خەباتگێڕی لوڕ ” کیومەرس دەبستانی” (پاکزاد)

رۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد!

بە داخ و کەسەری زۆرەوە، هەواڵی گیانبەختکردنی، رۆڵەی تێکۆشەری لوڕستان، هەڤاڵ” کیومەرس دەبستانی” رادەگەێنین.

هەڤاڵ کیومەرس دەبستانی، کە لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستاندا، بە” شێرزاد” و ” دواتر ” پاکزاد” دەناسرا، لە کۆتایی ساڵی 2015ەوە هاتبووە ریزی هێزی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان  PAKو بۆ ماوەی 2  ساڵ، لە بەرەکانی جەنگ دژ بە رێکخراوی تێرۆریستیی داعش لە سنوورەکانی کەرکووک و باشیک ، شانبەشانی هەڤاڵانی لە پێناو خاک و خەڵکی کوردستاندا، فیداکاریی کرد.

لە گەڵ دەسپێکی راپەڕینی مانگی بەفرانباری رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی هەرێمی لوڕستان دژ بە تاران، کوڕی ئازای لوڕ بۆ گێڕانی رۆڵی شۆڕشگێرانە و بەهێز کردنی رەوتی نەتەوەیی، خۆی گەیاندەوە ناو شارەکانی لوڕستان و  لە گەڵ پۆلێک لە هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان، لە خۆپیشاندانەکانی خوڕەموو( خوڕەمئاوا) و ئەندیمێشك دا، رۆڵی بەرچاویان گێڕا. هاوکات و لە رۆژانی راپەڕیندا، رێکخەری چەند هەڵمەت بۆ سەر هێزەداگیرکەرەکان بوو لە شاری ئەندیمشک. بەربەرەکانێی پێشتری ” پاکزاد”  لە گەڵ کاربەدەستان و هێزەکانی دوژمن، پەروەردە و قاڵبوونی لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و ئەو دەورەی لە جۆشدانی راپەڕین و خۆپیشاندانەکانی ئەو دەڤەرەدا گێرای، لە چاوی دام و دەزگا هەواڵگرییەکانی دوژمنی داگیرکەر ون نەبوو. هەر بۆیە بۆی لە بۆسەدا بوون کە لە داوی بخەن.

بەداخەوە رۆژی 12ی رەشەمە( 4ی مارسی 2018) ئەو خەباتگێرەی دڵی تەژی بوو لە هیوای ئازادیی کوردستان و یەکێتی کوردستان و لوڕستان، لە کردەوەیەکی تێرۆرسیتییدا لە لایان تیمێکی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، لە ئەندیمێشک رفێندراو بێسەر و شوێن کرا. سەرەنجام پاش، هەفتەیەک لە بێسەر و شوێنکرانی، تەرمی بێ گیان و ئەشکەنجەدراوی، لە رۆخی چۆمی” پولزال”ی ئەندیمێشک دۆزرایەوە.

دوژمنی داگیرکەر، بەم تاوانە، کۆتایی بە گیانی پێشمەرگە و هەڵۆیەکی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان هێنا، بەڵام هەرگیز ناتوانێ کۆتایی بەو هیوا و پەیامە بێنێ کە ” پاکزاد”  لە پێناویدا گیانی بەخت کرد. لە دلۆپەکانی خوێنی پاکزاد، لە لوڕستان پێشمەرگە و هەڵۆی ئازادیی کوردستان  سەرهەڵدەدەن و رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و یەکێتی کورد و لوڕ، دەگرنە بەر. هەروەها هاورێ وەفادارەکانی شەهید پاکزاد، ئەو فەرماندە و پێشمەرگانەی لە رۆژانی تەنگانەی نیشتماندا چاکی مەردایەتیان بەلادا کرد، خوێنی پاکزاد ون ناکەن و تۆڵەی دەکەنەوە.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

کۆمیتەی راگەیاندن

20 رەشەمەی 20717

11 مارسی 2018

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>