“تەنیا یەکگرتن زامنی سەرکەوتنمانە”

دوا بە دوای داواکاریی پێشوومان لە هەموو حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتگیری کردن لە گیراوانی ئەو دواییە و لێشاوی لێنەبڕاوەی گرتن و بێسەروشوێن کردنی گەنجانی بەهەستی گەلەکەمان، جارێکی دیکە داواکەمان ئاڕاستەی هەموو ئەو حیزب و لایەن و ناوەندانە دەکەینەوە و پێیان ڕادەگەیەنین کە تەنیا یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی هەموومان دەتوانێ پارێزەری مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بێ.

ئێمە وەک پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە بەرەی پێشەوەی یەکگرتن و پێکەوە کار کردنین و هەمووکات دەستی هاوکاریمان درێژ دەکەین بۆ هەموو لایەنێک کە باوەڕی بە سەربەخۆیی و سەربەستیی نەتەوەکەمان هەبێ.

ئێستاش بۆ گەیاندنی دەنگی کپکراوی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراومان بە گوێی گەلانی ئازادیخواز و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بە تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستیمان بە هەنگاوێکی نەتەوەیی و بوێرانە هەیە و یەکڕیزیی هەموومانی پێویستە.

دڵنیاین گەلەکەمان چاوی لێمانە و چاوەڕوانی هەنگاوی بە کردەییمان لێدەکا.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
26ی رێبه‌ندانی ساڵی 2720ی کوردی
14ی فێورییه‌ی ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *