
په‌لامار و كوشتار، به‌تاڵانبردنی سامانه‌كه‌ی؛ تێكدانی باری دێمۆگرافیی، ئاسمیلاسیۆن و فارسیفیكاسیۆن؛ تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی؛ هه‌ژاری و كۆڵهمهرگیی؛ تێرۆری رێبه‌رانی سیاسیی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات؛ ئێعدامی رۆڵه‌كانی له ئه‌شكه‌نجه‌گاكان؛ كوشتاری كۆڵبه‌ران و دواجار تێرۆری نوخبه‌كانی له رووداوی دهسكردا. ئه‌مه‌یه به‌ش و به‌رهه‌می كورد له ئێرانییبوون!
تا سه‌روه‌ریی ئێران به‌سه‌ر كوردستاندا بمێنێ، كاروانی قوربانییه‌كانمان دوور و درێژتر ده‌بێ.
مه‌رگی ره‌حیم زه‌بیحی، عاڵقهیهكی دیكه له زنجیره‌ی تێرۆری رۆڵه‌كانی كورده له لایان تارانه‌وه.
ده‌سا تووڕدانی ناسنامه‌ی ئێرانییبوون؛ ده‌سا خه‌بات له پێناو هه‌ڵگرتنی ته‌وقی حاكمییه‌تی ئێران و ئه‌ستاندنی ئازادیی وگه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی!
له پێگەی فەیسبوک بەڕێز حسەین یەزدانپەنا
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=2085742184781072&set=a.101125586576085&type=3&theater
وەڵامێک بنووسە