حسین یەزدانپەنا لە کۆنگرەی ئيسرایل ـ ئاڵمانیادا.

ده‌وڵه‌تی كوردستان. فاكته‌ری ئاسایش و گه‌شه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ
به‌ڕێز حسین یه‌زدانپه‌نا سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستانPAK، له‌ كۆنگره‌ی ئیسڕایل- ئاڵمانیادا، له‌ وته‌ و دیداره‌كانیدا، پێی له‌ سه‌ر ماف و پێویستیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان داگرت و گۆڕانكاریی له‌ سنووره‌كانی به‌ پێشمه‌رجی دێموكراتیزه‌ بوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانا.
سه‌رۆكی پاك هه‌روه‌ها، مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانی به‌ مه‌ترسیی له‌ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سپ كرد و داوای
یه‌كڕیزی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی كرد بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و كۆتاییهێنان پێی.

سه‌رۆكی پاك هه‌روه‌ها، سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و رۆڵی تێكده‌رانه‌ و تێرۆریستیی له‌ عێراق و دژایه‌تیی له‌ گه‌ڵ ویستی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ پرسی رێفراندۆمه‌كه‌ی و ده‌وری له‌ داگیركردنی كه‌ركووك و حه‌ولدان بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و كۆتایی هێنان به‌ قه‌اواره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ وردی بۆ ئاماده‌بووان شیی كرده‌وه‌.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25ی نوامبری2018، له‌ شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمانیا، كۆنگره‌ی پێنجه‌می ئیسڕائیل- ئاڵمانیا به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی، سه‌رۆكی پاك وێڕای شاندێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ به‌شدارانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ بوون.
لە هۆڵی کۆنگرە و پانێلەکان،ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆڵەکانی کورد و بیانییەکان،وەک شانازییەک وێنەیان لە گەڵ فەرماندەی رۆژانی تەنگانەی نیشتمان دەگرت.
کومیتەی ڕاگەیاندن
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
28 نۆڤامبری 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>