حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان خۆپێشاندنێکی ھاوبەشیان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەبرد!

ڕۆژی شەممە 26ی جۆزەردانی ساڵی 2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ16ی 6ی ساڵی 2018گ زایینی، خۆپێشاندانێک بە مەبەستی پشتگیری لە زیندانی سیاسیی کورد ڕامین حسێن پەناھی و ئیدانەکردنی سزای لە سێدارەدانی ناوبراو، لە لایەن (ناوەندی ھاوکاری ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ) لە شاری (ئۆسلۆ) و لەبەردەم تەلاری پارلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
کوردستانیان بە ھەڵگرتنی وێنەی ڕامین حسێن پەناھی کە لە سەری نوسرابو (مەھێڵن ئەو بمرێ) لە خۆپێشاندانەکەدا ئامادە بوون.

لە نێو ئاخنی خۆپێشاندانەکەدا پەیامی (ناوەندی ھاوکاری ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ) بە ھەر سێ زمانی کوردی،نۆروێژی و فارسی،و ھەروەھا پەیامی (کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ) و چەند وپەیام و شێعر و سرودیش خوێندرانەوە.
ناوه‌ندی هاوكاری هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ نۆروێژ، لەو حیزب و رێکخراوانە پێکھاتوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی سەربەستیی کوردستان
رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان
ھێژای ئاماژە پێکردنە شاندێکی (پارتی ئازادیی کوردستان) بە سەرپەرشتی ھەر یەک لە بەڕێزان (ڕێبوار ئەحمەدزادە) و (ئیدریس کەریمی) بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پاک) لە نۆروێژ، چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا ئامادە بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
27ی جۆزه‌ردانی 2718
17ی ژووئه‌نی 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>