خاڵە قازی ((( وێنە: کەسی یەکەم لە ناو خەندەکەدا ژێنڕاڵ حسێن یەزدانپەنایە )))

سەنگەری پێشەوە وەک سێبەری فەرماندەیەکە
سەرسەرا و حەوش و تەلار و دەری فەرماندەیەکە
جێی پشوودان و شەڕو خواردن و جێی خەوتنی ئەو
هەر تەلیس خۆڵە، سەریری سەری فەرماندەیەکە
دۆشکە زووڕنایە،،دەهۆڵ تۆپە،لە سەر چۆپیە ئەو
فیشەک و خشڵی قەتار زیوەری فەرماندەیەکە
نوقتەیی دایرەکەی ،هێز و وورە ی ،دۆست و هەڤاڵ
ڕەمزی خۆڕاگری هەر ڕێبەری،،فەرماندەیەکە
نیوە شەو ،ئاگری خەوتوو،،گڕی گەرمی نەفەسی
خۆشترین کاتی هەموان،مەحزەری فەرماندەیەکە

دەرسی سەربەرزی،فیداکاری،و سەرکەوتنێ تر
لە یەکەم سەنگەرەوە،،مینبەری فەرماندەیەکە
لە هەموو بستێ ئەلەو خاكە بپرسە ،بە زمان
دێ دەڵێ ،ئێرە کەسم،میحوەری فەرماندەیەکە
مەیکەدێکە هەموو دەم مەستە بە سەربەستی وڵات
عیشق و ئازادی لەوێ،، ساغەری فەرماندەیەکە
خەونی سەرکەوتن و دەرکەوتنی خۆری وەتەنی
پەرچەمێ بشنێ ،شنەی مەنزەری فەرماندەیەکە
گشتی ئەستێرە لە ئاسمانێ،بە حەسرەت ئەوەنە
کە بڵێن نەجمەیی شان،ئەختەری فەرماندەیەکە
هەموو پێشمەرگەیە لای من وەکوو فەرماندە و من
خاکی بەر پێی کەسێ ،،پارێزەری فەرماندەیەکە
خاڵە قازی
وینه: پیشمه رگه کانی پارتی ئازادیی کوردستان له سه نگه ری هه ره پیشه وه ی شه ر دژی تیروریستانی داعش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>